1

بابه‌ت: به‌ناوی یاری‌ده‌ری نوور ورۆشنایی وره‌حمه‌ت(3)

[right][/right]خاڵۆ رێبوار له‌ دووره‌وه‌ گوێم له‌ده‌نگی دڵسۆزیت بوو
له‌ ئاسۆی روونه‌وه‌ چاوم له‌ خه‌باتی پیرۆزت بوو.

خاڵۆرێبوار من هاوڕێتم گه‌ر لایه‌ق بم له‌گه‌ڵتادێم جێم مه‌هێڵه‌

ناتوانن رێگام پێ بگرن نه‌تاوهه‌ناو نه‌ ره‌هێڵه‌

په‌یمان بێ وه‌ک په‌یمان‌داران

وه‌ک یارانی وه‌فاداران

رێگه‌ورێبازت به‌رنه‌ده‌م

له‌م رێ‌راسه‌ لاوه‌ نه‌ده‌م

خاڵۆ رێبوار پیشانده‌ری رێی نه‌جاتی،پێشاهه‌نگی کارون خێڵی

تۆ تریفه‌ی مانگه‌شه‌وی،ئه‌ستێره‌کان به‌جێ دێڵی

خاڵۆ رێبوار بۆ سڕینی ژانی ناسۆر له‌ناو گه‌لی له‌ ژین بێ‌وه‌ر

بۆسه‌ندنی مافی ره‌وای چینی رووت وگه‌داوگێته‌ر

هاوارت کرد به‌ده‌نگی به‌رز فه‌رمووت خێرا له‌خه‌و هه‌ستن

بڕوا دارانی ده‌سته‌مۆ،ده‌سته‌وبرد که‌ن رامه‌وه‌ستن

په‌یمان بێ وه‌ک په‌یمان‌داران

وه‌ک یارانی وه‌فاداران

رێگه‌ورێبازت به‌رنه‌ده‌م

له‌م رێ راسه‌ لاوه‌ نه‌ده‌م

خاڵۆرێبوار ئه‌وه‌ هاتم به‌ده‌نگته‌وه‌ گه‌رخوا یاربێ به‌گوێت ئه‌که‌م

جا له‌ دڵما خۆشه‌ویسی بۆ ئه‌م رێگا درووس ئه‌که‌م

وه‌بێ وه‌ستان،وه‌بێ وچان له‌گه‌ڵ کاروان رێگه‌ ئه‌بڕین

په‌رده‌ی شه‌وی ره‌ش وسامناک به‌ تیشکی خواناسی ئه‌دڕین

په‌یمان بێ وه‌ک په‌یمان‌داران

وه‌ک یارانی وه‌فاداران

رێگه‌ورێبازت به‌رنه‌ده‌م

له‌م رێ راسه‌ لاوه‌ نه‌ده‌م

ئازیزه‌که‌م رێگایێ تۆ نیشانت داوه‌ لافاوێکی پێ هه‌ڵساوه‌

خه‌وش‌وخاڵان راده‌ماڵێ،رۆشنایی ده‌خاته‌ گشت ماڵێ

له‌ناوکۆڕی وه‌فادارن له‌سه‌ر زه‌وی بڕواداران

کێڵگه‌یێکت جێ‌هێڵاوه‌ به‌رهه‌می زۆری به‌دواوه‌

بڕواو هیواو ئازادیت پڕژانوه‌

خۆش‌ویستن و مێهرو وه‌فات روانوه‌

توی پرس‌وراوکاری شوورات وه‌شانوه‌

خۆڵپه‌رستی وده‌مارگرژی ودیکتاتۆریت مرانوه‌

بۆ رێی تۆ ئازار به‌گیانم چۆن به‌ره‌زای خوای ئه‌زانم

بیروفکرت قه‌ت نامرێ،مردن بۆتۆ سه‌ر ناگرێ

بیروفکرت قه‌ت نامرێ،مردن بۆتۆ سه‌ر ناگرێ

په‌یمان بێ وه‌ک په‌یمان‌داران

وه‌ک یارانی وه‌فاداران

رێگه‌ورێبازت به‌رنه‌ده‌م

له‌م رێ راسه‌ لاوه‌ نه‌ده‌م

بیروفکرت قه‌ت نامرێ،مردن بۆتۆ سه‌ر ناگرێ

بۆچوونی تۆ ئاورێکی وای له‌ دڵاندا کردوه‌ته‌وه‌

به‌فوی نه‌زان ناکوژێته‌وه‌،ناکوژێته‌وه‌،ناکوژێته‌وه‌