1

بابه‌ت: ئه‌م ناوداره‌ بناسه‌ : محمد مه‌هدی جه‌واهیری

[size=16]محەممەد مەھدی جەواھیری (١٨٩٩ - ١٩٩٧)، شاعیری عەرەب، لەدایکبووی شاری نەجەفی عێراق، کە بە موتەنەبی سەردەم ناسراوە، چەندین جار بە سەرۆکی یەکێتیی ئەدیبانی عێراق ھەڵبژێردراوە.[١]

ژیان

مناڵی
لە رۆژی ٢٦ی تەمموز ساڵی ١٨٩٩ لە شاری نەجەف لە خێزانیکی ئایینپەروەر لەدایک بووە،ئەو شارە بەوە ناسراوە کە بنکەی ڕۆشنبیری ئایینی بووە، چەندین بازاڕی کتێب و دەزگای ڕۆشنبیری و کۆمەڵەی ئایینی و حزبی سیاسی لێ بووە، باوکی یەکێک بووە لە زانا ئایینیەکانی ئەو شارە، حەزی کردووە کورەکەشی، جەواھیری، ھەر لە منداڵیەوە لە کۆر و کۆبوونەوەی زانایان نزیک بێت و ھەوڵی داوە فێری خوێندنەوەی قورئانی بکات و پێی لەبەربکات، چەندین کتێبی بەنرخی لەبەردەم داناوە تا زوو زمانی بە گەوھەر و زمان و ڕەوانبێژی و شیعری شاعیرانی عەرەبی ببێژێت، باوکی ھەر جارێک شیعرێکی کلاسیکی پێ لەبەر بکردایە لیرەیەکی وەک پاداشت دەدایە جەواھیری، وای لێھاتبوو تەنھا بە چەند کاژێرێک شیعرێکی جاھیلیی٤٥٠ دێریی لەبەر دەکرد بێ ئەوەی لە ڕووی زمانەوانی ھەڵە بکات، باوکی حەزی دەکرد ببێت بە زانایەکی زمانزانی یان ‌نووسەرێک، بەڵام مەیلی شیعری و حەز و خولیای بۆ شیعر پارسەنگی بۆ شیعر نووسین خوار کردەوە.


شیعر و ڕۆژنامەگەری
ساڵی ١٩١٧ باوکی کۆچی دوایی دەکات، پاش ئەو کۆستە گەورەیە محەممەد مەھدی جەواھیری بۆ زیاتر وەرگرتنی زانست و دەوڵەمەندبوونی بە چەمکی جۆرەھا مەعریفە، ڕووی کردە خوێندنەوەی کتێبەکانی فەلسەفە و جۆرەھای شیعری کلاسیک و نوێ، لە ساڵی ١٩٢٠ بەشداری لە شۆڕشی بیست دەکات، لە سەردەمی مەلیک فەیسەڵ شای عێراق عەمامە لەسەر دەکات و چەند وەزیفەیەک وەردەگرێ، پاشان واز لە لەبەرکردنی عەمامە و کار و ئیشی حکوومەت دەھێنێت و دەست دەکات بە کاری ڕۆژنامەگەری و نەجەف جێدەھێڵێ و ڕوودەکاتە شاری بەغدا، لەوێ چەند ڕۆژنامەیەک دەردەکات لەوانەش ڕۆژنامەی فوڕات و ڕۆژنامەی کۆدەتا، پاشان ڕۆژنامەی ڕای گشتی، چەند جارێکیش وەک سەرۆکی یەکێتی و سەرانی عێراق ھەڵدەبژێردرێت، لە ساڵی ١٩٢١ یەکەمین ھۆنراوەی خۆی بڵاو دەکاتەوە، یەکەم کۆمەڵە شیعری خۆی بە ناوی حلبە الأدب چاپ دەکات. ساڵی ١٩٢٧ لەسەر میلاکی پەروەردەی کازمیە لە بەغدا بە وەزیفەی مامۆستا دادەمەزرێت لەساڵی ١٩٢٨ کۆمەڵە شیعرێکی دیکەی بە ناوی بین الشعور والعافە بڵاودەکاتەوە.ساڵی ١٩١٩ جارێکی دیکە ڕۆژنامەی فوڕات دەخاتەوە گەڕ و ٢٠ ژمارەی دیکەی لێ دەردەکات.
لە ساڵی ١٩٣٥ کۆمەڵە شیعری سێیەمی بە ناویدیوانی جەواھیری چاپ دەکات. ساڵی ١٩٣٦ ڕۆژنامەی کودەتا دەردەکات. ئەو کاتەی کە بەکر سدقی کودەتایەکی سەربازی ئەنجامدابوو، بەڵام زۆر بەرھەڵستکاری ئەو کودەتایەی دەکرد کە بۆی ڕوونبووەوە ئەو کودەتایە ئەو ئەنجامانە ناپێکێ کە لەپێناویدا کاری بۆ کردبوو، بۆیە لەسەر ئەو وتارانەی کە دژی کۆمەڵە کودەتاچییەکان دەینووسی سێ مانگ دەستگیرکرا و ڕۆژنامەکەشیان داخست. ساڵی ١٩٤١ پاڵپشتی خۆی بۆ بزاڤی مارس دەربڕی، بەڵام ئەو بزاڤە زوو شکستی خوارد و جەواھیریش لەگەڵ سەرکردەکانی بزاڤی مارس چوونە ئێران، ھەر لە ھەمان ساڵدا گەڕایەوە عێراق و ڕۆژنامەی ڕای گشتی خستە کار.
ساڵی ١٩٤٤ بەشداری لە‌ ڤیستیڤاڵی ئەبی عەلای ئەلموعەریی لە دیمەشق کرد، لە ساڵانی ١٩٤٩ و ١٩٥٠ بەشی یەکەم و دووەمی لە دیوانە تازە چاپکراوەکەی بڵاو کردەوە و وەک شاعیرێکی ناسراوی دەنگ بەرز ناسرا، ھەر لە ھەمان ساڵدا بەشداری لە کۆنگرەی ڕۆشنبیری کۆمکاری عەرەبی ئەسکەندەرییە کرد و وەک نەقبی ڕۆژنامەنووسانی عێراقی و سەرۆکی یەکێتی نووسەرانی عێراق دەستنیشانکرا، ساڵی ١٩٦١ دووچاری چەند کۆسپ و تەگەرەیەکی سیاسی بۆوە، بەناچاری عێراقی جێھێشت و ڕووی کردە لوبنان و لەوێش چووە براغی پایتەختی چیکۆسلۆڤاکیا. لە براغ ٧ ساڵ مایەوە و ساڵی ١٩٦٥ کۆمەڵەشیعرێکی بە ناوی پۆستەی نامۆیی لەچاپدا. ساڵی ١٩٧١ وەزارەتی ڕاگەیاندنی ئێراقی کۆمەڵەشیعرێکی تازەیان بە ناونیشانی أیھا الأرق بۆ بڵاوکردەوە، ھەمان ساڵ سەرکردایەتی شاندێکی عێراقی کرد بۆ کۆنگرەی نووسەرانی عەرەب لە دیمەشق و ھەر لە ھەمان ساڵدا وەزرایەتی ڕاگەیاندن کۆمەڵیشیعرێکیان بەناوی خلجات بۆ چاپکرد.
ساڵی ١٩٧٣ بە یاوەری شاندێک لە نووسەرانی عێراق سەردانی وڵاتی توونسی کرد و بەشداریان لە کۆنگرەی نۆیەمی نووسەرانی عەرەب کرد، پاشان ڕووی لە ھەندەران کردوو عێراقی جێھێشت و ڕۆیشت بۆ وڵاتی سووریا و لەوێ درێژەی بە چالاکییە ھونەریەکانی خۆیدا تا ڕۆژی ٢٧ی تەمموزی ساڵی ١٩٩٧، کە کۆچی دوایی دەکا.


وێنەی جەواھیری لە ڕووپەڕی سەرەکی گووگڵ
ڕۆژی ٢٦ی تەمموزی ٢٠١١ ماڵپەڕی جیھانی گووگڵ،لە ساڵڕۆژی لەدایکبوونی محەممەد مەھدی جەواھیری، وێنەی ئەم شاعیرەی لە ڕووپەڕی سەرەکی خۆی دانا.[٢] لەم وێنەیەدا کە جەواھیری کڵاوە تایبەتەکەی خۆی لەسەرە و لەسەر کڵاوەکە بە نووسراو ئاماژە بە کوردستان کراوە. ئەم کڵاوە لەلایەن ژنێکی کورد دروست کراوە و شاعیری ناوبراویش وەک خۆشەویستی بۆ ھاوڵاتیانی کوردی، ماوەکی زۆر ئەم کڵاوەی لەسەر

خانه‌ی رۆشنبیری گشتی[/size]

[center]زۆر شتی من هەیە لای خۆت گلت داوەتەوە
خەو.. خۆراک.. خەیاڵ.. بیرکردنەوە و هۆش
پێم بڵی کەی دەبمەوە خاوەنیان !!
[/center]

2

وه‌ڵام: ئه‌م ناوداره‌ بناسه‌ : محمد مه‌هدی جه‌واهیری

دةستة كانت خؤش بؤ ئةم بابةتة بةسودة ،ماندو نة بيت......


http://www.kurdupload.com/images/8CRCjPov1315911634/merlin-01.jpg

[size=24]
به‌من بڵێ‌ پێش له‌دایك بوونت له‌كوێ‌ بوی‌ , تا پێت
بڵێم دوای‌ مردنت له‌كوێ‌ ده‌بیت....!


"شۆپنهاوەر"[/size]

3

وه‌ڵام: ئه‌م ناوداره‌ بناسه‌ : محمد مه‌هدی جه‌واهیری

ده ست خؤش به هيواى به رده وام بونت له م جؤره بابه تانه..................




http://www.kurdupload.com/images/QjcD1315912570/ec943a84b5.jpg

[size=24]من لەفەیسبوک[/size]
[center][size=24]خۆزگه‌ بۆ تانهه‌ جارێکــــــیش که‌ ئه‌ڵێم
"باشم"
که‌سێک هه‌بوایه‌ سه‌یری چاوه‌کانمی کردایه‌ و له‌ ئامێزی گرتمایه‌ و بیوتایه‌ "لێت تێ ئه‌گه‌م".
[/size][/center]
.



[size=34]کیبۆردی کوردی لاتینی دابگرە[/size]

4

وه‌ڵام: ئه‌م ناوداره‌ بناسه‌ : محمد مه‌هدی جه‌واهیری

swpastan dekem

[center]زۆر شتی من هەیە لای خۆت گلت داوەتەوە
خەو.. خۆراک.. خەیاڵ.. بیرکردنەوە و هۆش
پێم بڵی کەی دەبمەوە خاوەنیان !!
[/center]

5

وه‌ڵام: ئه‌م ناوداره‌ بناسه‌ : محمد مه‌هدی جه‌واهیری

dast xosh sar kawtu be

http://smn21.com/up/uploads/jpg/e98f39a21b.jpg

6

وه‌ڵام: ئه‌م ناوداره‌ بناسه‌ : محمد مه‌هدی جه‌واهیری

ئەم شاعیرە کلاوێکی لەسەرە نووسراوە کوردستان
دەست خۆش زانیاری باش بوون

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .

7

وه‌ڵام: ئه‌م ناوداره‌ بناسه‌ : محمد مه‌هدی جه‌واهیری

سوپاس بۆ ئێوه‌

[center]زۆر شتی من هەیە لای خۆت گلت داوەتەوە
خەو.. خۆراک.. خەیاڵ.. بیرکردنەوە و هۆش
پێم بڵی کەی دەبمەوە خاوەنیان !!
[/center]