بابه‌ت: < پێچه‌وانه >
ســــــــــــاتيــك دلم ببــةى .. !
تةمــةنيك دلت ئــةبـــــــةم
دلؤبيك بيــــرم بكــــــــةيت ..!
دةريــايةك بيـــرت ئةكــةم هةناسةكةم
ساندى
< پێچه‌وانه >
ته‌مه‌نێكه دڵت بردووم،
له گه‌ڕانه‌وه‌یشی
هێنده‌ی گه‌ڵای داران
بێ ئومێدم،
له‌وه‌ته‌ی
فه‌رامۆشت كردووم
له نیشتیمانی خۆم
وا هه‌ست ده‌كه‌م
غه‌ریب و بێ زێدم!
زه‌ریایه‌ك بیرم كردی
تۆیش هێنده‌ی
دڵۆپێكی باران
نه‌هاتی به‌هانامه‌وه،
كه ڕۆیشتی
خامۆشت كردم،
له چاوه‌ڕوانیت تلامه‌وه،
نه‌هاتی و
گوڕت وهبهرنههێنامهوه!
سه‌رهه‌نگ موحسین
مالیزیا-كوالالمبور 6\9\2011