1

بابه‌ت: خۆزگە ئەو هەڵوێستەمان هەبووایە

خۆزگە ئەو هەڵوێستەمان هەبووایە
پیاوێک لە خەو هەستاو لەگەڵ هاوسەرەکەی دەستی بە خواردنی نانی بەیانی کرد پاشان چووە ‏ژوورەکەی تا کلیلەکانی بەڕێت لەسەر مێزەكه بینی مێزەکەش و تەلەفزیۆنەکەش تۆزێکی زۆریان ‏لەسەر بوو، چووە دەرەوە بێ ئەوەی کلیلەکانی بەرێت، بە خێزانەکەی وت: گیانەکەم کلیلەکانم لەسەر ‏مێزەکەن بۆم بهێنە ئەویش چوو کلیلەکان بهێنێت بینی لەسەر ئەو مێزەی کە بە تۆز داپۆشرابوو بە ‏پەنجەی دەست نووسراو...ە هاوسەرە ئازیزەکەم خۆشم ئەوێی! پاشان سەیری تەلەفزیۆنەکەی کرد بە ‏هەمان شێوە لێی نووسرابوو خۆشم ئەوێی ئەی هاوبەشی ژیانم!‏
ئافرەتەکەش کلیلەکانی برد بۆ هاوسەرەکەی و زەردەخەنەیەکی بۆ کرد کە مانای ئەوە بوو پەیامەکەت ‏گەیشت و گرنگی بە خاوێنی ماڵەکەمان دەدەم!!ئەوە نیشانەی هۆشیاری و ڕۆشنبیری پیاوەکە بوو کە ‏بە شێوەیەکی ژیرانە توانی خێزانەکەی تێ بگەیەنێت بێ ئەوەی هەستی بریندار بکات ....خۆزگە چ ‏پیاوانمان چ ژنانمان ئەو هەڵوێستەیان هەبووایە ... ‏

2

وه‌ڵام: خۆزگە ئەو هەڵوێستەمان هەبووایە

دةستت خؤش بيت

http://www.facebook.com/baxtear.kurdi

رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری

بەگریانەوە بانگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم