1

بابه‌ت: ئــــافره‌ت سه‌رسامم ده‌کـــــات!!

به‌ڵی سه‌رم سوڕ ده‌مێنێ به‌ ئاماده‌ بوونی
ســــــوزه‌که‌ی به‌ به‌رده‌وامی!
به‌ خێرای زه‌رده‌خه‌نه‌که‌ی..
به‌ خێرای فرمێسکه‌که‌ی..
له‌ زۆربه‌ی کاته‌کاندا
به‌ تێکه‌ڵاوی زه‌رده‌خنه‌که‌ی و فرمێسکه‌که‌ی..

به‌ دڵ ناسکیه‌که‌ی!
ئه‌گه‌ر ویستت دڵ ناسکی ئافره‌ت تاقی بکه‌یته‌وه‌،
هیچ مه‌که‌ ته‌نها نه‌خۆش بکه‌وه‌،
پاشان ئه‌بینیت یه‌ته‌ لات و ده‌سته‌ گه‌رمه‌کانی ئه‌هێنێت به‌ ناوچه‌وانت،
ده‌سته‌کانی هه‌میشه‌ گه‌رمن!
ســـه‌یره‌!!
کاتێک نه‌خۆش ده‌که‌ویت پله‌ی گه‌رمیت به‌رز ده‌بێته‌وه‌،و تات لێ دێت،
به‌ڵام کاتێک ئافره‌ت ده‌ستی ده‌خاته‌ سه‌ر ناوچه‌وانت
هه‌ست ئه‌که‌یت ده‌ستی ئه‌و زیاتر گه‌رمتره‌
چۆن ئه‌مه‌ ڕوو ده‌دات که‌ تۆ تات لێ هاتووه‌!؟؟
نهێنیه‌کی سه‌یره‌
ره‌نگه‌ ئه‌م گه‌رمیه‌ بڵاو بووبێته‌وه‌ له‌ خوێنیدا...
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌یه‌ ئـــافره‌ت سه‌رسامم ده‌کات!!