1

بابه‌ت: دايكي خؤشة ويستم

ڕێزلێنان و وەفا بۆ دایك،‮ ‬بەشێكە لە ئەرك و نەریتی‮ ‬ئایینی‮ ‬و ‏مرۆڤایەتیمان،‮ ‬بۆیە ئەم بۆنەیە واتا چلەی‮ ‬كۆچی‮ ‬دوایی‮ ‬دایكی‮ ‏‏‬خوالێخۆشبووم دەكەم بە دەرفەتێك بۆ ئاڕاستەكردنی‮ ‬پەیامی‮ ‬ڕێز و ‏وەفاداری‮ ‬و خۆشەویستیم،‮ ‬هەم بۆ‮ ‬ڕۆحی‮ ‬پاكی‮ ‬دایكم و هەم بۆ گەلی‮ ‏‏‬خۆشەویستمان و دۆستان و هەموو ئەوانەی‮ ‬كە بە بەشداریان لە ‏پرسەكەماندا دڵنەواییان كردین‮. ‬

لەدەستدانی‮ ‬دایك بۆ هەر مرۆڤێك ‏كۆستێكی‮ ‬گرانە‮. ‬دابڕان لە هەست و سۆزی‮ ‬دایك بۆ هەر مرۆڤێك لە ‏هەر تەمەنێكدا ئەستەمە،‮ ‬بەتایبەت لە دایكێك كە میهرەبانییەكەی‮ ‏‏‬سێبەری‮ ‬بەسەر هەموو هەوراز و نشێوییەكانی‮ ‬ژیانی‮ ‬مرۆڤەوە ‏بووبێت‮. ‬هەر بۆیەشە‮ ‬ڕێز و سەردانواندن بۆ دایك لە هەموو كاتێك ‏پێویستە،‮ ‬تەنانەت گەر لە ژیانیشدا نەمابێت‮.‬‏‎ ‎

كە باوكم لە‮ ‬ڕووسیا بوو تا ئەوكاتەی‮ ‬گەڕایەوە،‎‮‎‏ ‬دایكم بە ‏لەخۆبردوویی‮ ‬و ماندووبوونێكی‮ ‬زۆرەوە كەشێكی‮ ‬خوڵقاند كە هەست ‏بە دووریی‮ ‬باوكم نەكەم و لەو ساڵانەدا،‮ ‬ئەو بۆ من هەم دایك بوو ‏هەم باوك‮. ‬دوای‮ ‬گەڕانەوەی‮ ‬باوكیشم،‮ ‬سۆز و میهرەبانی‮ ‬ئەو فراوانتر ‏بوو،‮ ‬نەك هەر بۆ من،‮ ‬بەڵكو بەسەر هەر پێشمەرگە و هەژارێكدا ‏سۆزی‮ ‬دایكانەی‮ ‬دەباراند‮.‬‏‎

‎دایكی‮ ‬خۆشەویستم،‮ ‬لەوانەیە زۆر كەس وایان زانیبێت كە ‏گەلەكەمان و جیلی‮ ‬تازە،‮ ‬زەحمەت و ماندووبوون و تێكۆشانت بۆ گەل ‏و نیشتمان لەگەڵ باوكم و لە دوای‮ ‬ئەو لەبیردەكەن،‮ ‬بەڵام هەڵوێست ‏و سۆزی‮ ‬گەلەكەمان بە پیر و گەنجەوە،‮ ‬لە هەموو چین و توێژەكان،‮ ‏‏‬ئەوەی‮ ‬سەلماند كە ئەم گەلە وەفای‮ ‬بۆ خەباتی‮ ‬تێكۆشەران و ‏دڵسۆزانی‮ ‬هەیە‮. ‬تێكڕای‮ ‬گەلەكەمان بە هەموو لایەنەكانەوە ‏تەنانەت ئەو لایەنانەی‮ ‬لە‮ ‬ڕووی‮ ‬سیاسییەوە ناكۆكیشیان هەبوو،‮ ‬لە ‏دڵنەوایی‮ ‬و‮ ‬ڕێزنان‎ ‎و خۆشەویستیدا ئەوپەڕی‮ ‬تەبایی‮ ‬و ‏هاوهەڵوێستییان هەبوو‮. ‬لەوانەیە ئەمەیش لە چاوەڕوانی‮ ‬زۆر كەس ‏بەدەر بووبێت،‮ ‬بەڵام ئامۆژگاریی‮ ‬هەمیشەیی‮ ‬تۆ تەبایی‮ ‬و برایەتی‮ ‏‏‬بوو،‮ ‬بۆیە ئاسایی‮ ‬بوو كە تەنانەت كۆچی‮ ‬دواییشت ببێت بە ‏بۆنەیەك بۆ جۆشدانی‮ ‬ویستی‮ ‬تەبایی‮ ‬و برایەتی‮.

‬ئەو خەڵكەی‮ ‬بەو ‏گەرمایەی‮ ‬هاوین بە چەندین كاتژمێر بە‮ ‬ڕیز دەوەستان و ‏چاوەڕوانیان دەكرد تا بەشداری‮ ‬لە پرسە بكەن،‮ ‬هیچ هاندەرێك لە ‏پشت ئەو زەحمەت و ئەرك كێشانەیان نەبوو،‮ ‬بێجگە لە وەفا و‮ ‬ڕێز‮. ‏‏‬نەك هەر لە شار و شارۆچكەكانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بگرە لە شارەكانی‮ ‏‏‬دیكەی‮ ‬ئێراق لە ئاستی‮ ‬فەرمی‮ ‬و جەماوەری‮ ‬و لەلایەن دۆستان و ‏سەرۆك و كەسایەتی‮ ‬و پارتەكانی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬دیكەشەوە ئەوپەڕی‮ ‬سۆزی‮ ‏‏‬و دڵنەواییمان پێگەیشت كە جێگەی‮ ‬سوپاس و پێزانینمانە،‮ ‬بەڵام ئەو ‏سۆز و‮ ‬ڕێزەی‮ ‬كە خەڵكی‮ ‬هەژار و خانەوادەی‮ ‬شەهیدان و ‏ئەنفالكراوەكان بە ئەرك و زەحمەتی‮ ‬زۆرەوە نواندیان،‮ ‬بۆ ئێمە ‏ئەوپەڕی‮ ‬دڵنەوایی‮ ‬بوو‮. ‬ئەو هەموو هاوخەمی‮ ‬و دڵسۆزییە ‏سەلمێنەری‮ ‬ئەوەیە كە گەلەكەمان هەمیشە پاڵپشت و پابەندی‮ ‬وەفا ‏و جێگەی‮ ‬پشت ئەستوورین‮.

‬بەڕاستی‮ ‬لە دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬ئەو هەموو‮ ‬ڕێز ‏و تەقدیرەم بینی‮ ‬باری‮ ‬خەمم سووك بوو‮.‬‏‎ ‎دایكی‮ ‬خۆشەویستم،‮ ‬تۆ جێگەی‮ ‬خۆت لای‮ ‬هەر مرۆڤێكی‮ ‬تێكۆشەر و ‏مرۆڤدۆست كردەوە‮. ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان خۆیان ناویان لە تۆ نابوو‮ ‏‏"‬دایكی‮ ‬هەژار و پێشمەرگە‮"‬،‮ ‬ئەمەیش گەورەترین شانازییە كە بە ‏دایكێك دەبەخشرێت و بۆ منیش گەورەترین شانازییە كە كوڕی‮ ‏‏‬دایكێكی‮ ‬وەك تۆ بم‮.‬‏‎ ‎ئامۆژگارییەكانت و وەسیەتت هەموو كاتێ لە گوێچكەمدا دەمێنێتەوە ‏و بەیارمەتی‮ ‬خوا قەت لێی‮ ‬لانادەم و هەموو توانایەكمان دەخەمە ‏خزمەت تەبایی‮ ‬و بەختەوەریی‮ ‬گەلەكەمان‮.
‬‏‎ ‎دایكی‮ ‬دڵسۆزم،‮ ‬تۆ فێرت كردین كە واقیعانە مامەڵە لەگەڵ ژیاندا ‏بكەین و بزانین كە هەر مرۆڤێك كۆتاییەكی‮ ‬هەیە‮.

‬كەسمان لەم ‏ئەنجامە بەدەرنین،‮ ‬بەڵام نەمری‮ ‬و سەروەری‮ ‬بۆ ئەو مرۆڤەیە كە لای‮ ‏‏‬گەلەكەی‮ ‬جێگەی‮ ‬ڕێز و خۆشەویستی‮ ‬بێت‮. ‬تۆش ئەو سەروەرییەت ‏لەلایەن گەلەكەتەوە پێبەخشرا‮. ‬ڕۆحت شاد و جێگەت بەهەشتی‮ ‏‏‬بەرین بێت‮.‬‏‎

‎لەم نووسینە و لەم بۆنەیەدا،‮ ‬جێگەی‮ ‬خۆیەتی‮ ‬جارێكی‮ ‬دیكەش ‏سوپاسی‮ ‬تێكڕای‮ ‬چین و توێژ و كەسایەتییە ئایینی‮ ‬و سیاسی‮ ‬و ‏كۆمەڵایەتییەكان و گشت پارت و لایەنەكانی‮ ‬گەلەكەمان بكەم كە ‏ئەو پەڕی‮ ‬ئەرك و ماندووبوونیان كێشا بۆ بەشداری‮ ‬لە پرسەی‮ ‏‏‬دایكمان‮.

‬هەروەها سوپاس و پێزانینم هەیە بۆ نوێنەر و شاندەكانی‮ ‏‏‬تێكڕای‮ ‬پارت و پێكهاتەكانی‮ ‬گەلانی‮ ‬ئێراق‮. ‬سوپاس بۆ سەرۆك و ‏كەسایەتییە سیاسی‮ ‬و ئایینییەكانی‮ ‬تێكڕای‮ ‬وڵاتانی‮ ‬دۆست كە چ بە‎ ‎ناردنی‮ ‬شاند‮ ‬یان نامە و تەلەفۆن هاوخەمی‮ ‬خۆیانیان پێڕاگەیانین‮.

‏‏‬پشت ئەستوورین بە پاڵپشتی‮ ‬و ویست و توانای‮ ‬گەلەكەمان و پەنا بە ‏خوا بە تەبایی‮ ‬و‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬و بەگرتنەبەری‮ ‬خەباتی‮ ‬ئاشتیخوازانە