بابه‌ت: هه‌واڵێكى سه‌رنج رِاكێش لهگهردونهوه، ئاگادارى به‌روارى (26/9) به
هه‌واڵێكى سه‌رنج رِاكێش لهگهردونهوه، ئاگادارى به‌روارى (26/9) به
پسپۆرێكى جیۆلۆجى زانى ئه‌مریكى لێكدانه‌وه‌و شیكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكردۆته‌وه‌و رایگه‌یاندووه، له‌كۆتاییه‌كانى ئه‌م مانگه‌دا به‌هێزترین بوومه‌له‌رزه له‌مێژووى مرۆڤایه‌تیدا رِوودهدات.
ئه‌و پسپۆره ئه‌مریكییه ناوى (ئه‌لێكسانده‌ر ریبرۆڤ) هو له‌میانه‌ى توێژینه‌وه‌یه‌كیدا ئه‌وه‌ى ده‌رخستووه كه‌له‌ساڵى رابردوو كهشتییهوانێكى رِووسى هه‌ساره‌یه‌كى دۆزیوه‌ته‌وه به‌ناوى (ئالینین) و له‌هه‌ر 10 هه‌زار ساڵێك به‌ده‌ورى خۆردا دهسورِێتهوه، ئه‌مساڵیش نۆرهكهى ئه‌وه‌و نزیكه به‌ده‌ورى خۆردا بسورِێتهوهو له‌هه‌ر ساڵێكیش بسورِێتهوه وێرانكارییه‌كى زۆر گه‌وره له‌سه‌ر رِووى زه‌ویدا رِوودهدات و ئه‌و به‌رواره‌ش كهبرِیاره ئه‌و كاره‌ساته‌ى تێدا رِووبدات ده‌كه‌وێته به‌روارى (26/9/2011).
پسپۆره ئه‌مریكییه‌كه ئه‌و هه‌ساره‌یه كێشه‌كه‌ى یه‌جگار زۆره‌و ته‌نانه‌ت له‌به‌روارى (27/2/2010) نزیك بۆته‌وه لهكهمهرهى نێوان زه‌وى و خۆر كاره‌ساتى زه‌مین له‌رزه‌كه‌ى وو‌ڵاتى چیللى رِوویداو به‌و هۆیه‌شه‌وه سه‌دان هه‌زار كه‌س بوونه قوربانى.
هه‌روه‌ها ناوبراو ده‌ڵێت: له‌به‌روارى (11/3/2011) هه‌مان هه‌ساره كه‌وته نزیكى نێوان زه‌وى و خۆر، كاره‌ساتى زه‌مین له‌رزه‌كه‌ى ژاپۆن رِوویداو ده‌یان هه‌زار كه‌سى كرده قوربانى.
پسپۆرى بوارى جیۆلۆجیاى ئه‌مریكى پێشبینى كردووه ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه هێزه‌كه‌ى (9) پلهبێت به‌پێى پێوه‌رى رِێختهرو كه‌ناره‌كانى زه‌ریاى هێمن هه‌مووى وێران ده‌بێت و له‌وێشدا هێزى بوومه‌له‌رزه‌كه (12 - 15) پله ده‌بێت و وێرانكارییه‌كى گه‌وره ده‌نێته‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌و پسپۆره ده‌ڵێت: له‌و كاره‌ساته‌دا هه‌ریه‌كه له‌ووڵاتانى (نیوزله‌ندا و ژاپۆن و چین و ئه‌ندۆنۆسیا و كۆریا و رووسیا) و به‌شێك له‌وویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئهمریكاو به‌شێك له‌كیشوه‌رى ئوسترالیا وێران ده‌بن و تیشكى رِۆژیش بۆ ماوه‌ى سێ رِۆژ وون ده‌بێت و بوومه‌له‌رزه و گرِكان له‌زۆربه‌ى زۆرى ناوچه‌كانى جیهان رِوودهدات و رِهشهبایهكى به‌هێز كه‌تاكو ئێستا مێژوو به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه سه‌رهه‌ڵده‌دات و خێراییه‌كه‌ى ده‌گاته هه‌زاران میل له‌كاتژمێرێك و پله‌كانى گه‌رماش ده‌گاته 60 پله‌ى گه‌رمى زۆربه‌ى ئاوى رِووبارهكانیش ووشك ده‌بن و ئاگر زۆرێك له‌ناوچه‌كانى گۆى زه‌وى ده‌رده‌كه‌وێت.
به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سهسورِمانه ئه‌و پسپۆره ئه‌مریكییه ئاماژه‌ى بهئایهتێكى قورئانى پیرۆز كردووه كه‌ئه‌ویش ئایه‌تى (فَلا اُقْسِمُ بِالْخُنَّسِ * الْجَوَارِ الْكُنَّسِ ) ته‌كویر: 15-19 ، له‌م ئایه‌ته‌شدا ووشه‌ى (خونهس) به‌ماناى هه‌ساره وێرانكاره‌كان هاتووه كهكارهساتى سروشتى به‌دواوه ده‌بێت.
س : فةيس بووك
رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری
بەگریانەوە با‌نگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم