بابه‌ت: ئاگاداریه‌ك بۆ رۆژنامه‌نووسی وه‌رزشی كوردستان
ئاگاداریه‌ك بۆ رۆژنامه‌نووسی وه‌رزشی كوردستان
2011-09-17
رۆژی یه‌كشه‌ممه كاتژمێر 5ی ئێواره له باره‌گای یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان كۆنگریه‌كی رۆژنامه‌نووسی بۆ میشێل كریستیان سه‌رۆكی (N.F.BORD) و ڤیڤیان سكرتێری دووه‌می (N.F.BORD) و سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان سه‌فین كانه‌بی و ئه‌ندامانی یه‌كێتیه ئه‌نجام ده‌درێت. مه‌به‌ست له‌م كۆنگره رۆژنامه‌نووسیه گفتوگۆكردن له‌سه‌ر میوانداریكردنی هه‌رێمی كوردستان بۆ پێنجه‌م پاڵه‌وانێتی (VIVA) و ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌م شانده‌یه. بۆیه داوا له گشت رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی ده‌كه‌ن له كات و ساتی دیاریكراو ئاماده بن.
پێگه‌ی فه‌رمی یه‌كێتی تۆپی پێی كــوردستان