بابه‌ت: دوای هاتنت !
دوای هاتنت !
کاتێ هاتی دڵی ساوام بیابان بوو
نامۆ بوو به جوانی به‌هار...
دوور بوو له گوڵ له چیمه‌ن
له شه‌وبۆ و خونچه و لاله‌زار...
دوور بوو له تاڤگه و کانی
له ژیان و عه‌شق و جوانی
دوور بوو له باخ له سنه‌وبه‌ر
له بولبول و له په‌پووله
له باڵای نه‌مام و سێبه‌ر...
ئێستا ئه‌و دڵه بیابانه
ئه‌و خاپووره ئه‌و وێرانه!!!
باخچه‌یه‌که
پڕه له گوڵی په‌مه‌یی کاڵ...
سه‌وزو گه‌شه ،،،
نه‌ك هه‌ر به‌هار ،
بگره هه‌موو وه‌رزێکی ساڵ...
سۆز
ئه‌وه‌يه كه پێكه‌نين بخه‌يته سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه بير‌ى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . . ツ