بابهت: شحر
[size=24][center]لە دوا نامەت بۆت نووسیوم..
ئێستا تۆ لە دڵما مردووی!
بۆ چرکەیەک وا هەست ناکەم..
بە هەنسکی گریانەوە ماچم کردووی!
ئەوە منیش لەمەودوا ڕۆژانی هەینی..
گوڵێکی ئاڵ ئەنێرم بۆت!
ئەبێ بیدەی لە سنگی خۆت!
ئەبێ وەفای ئەوەت هەبێ..
گۆڕەکەم لە دڵتا ماوە!
نابێ ڕێی ئەوەم لێبگری..
گوڵم بۆ سەر گۆڕ هێناوە![/center][/size]