بابهت: *لێم زیز مەبە*
[size=16]ئەگەر ئیتر لە شیعردا
وەک ئاشقم ناوت بێنم....
لێم زیز مەبە
گەر نەتوانم
بە وویستی خۆت بتدوێنم...
لێم زیز مەبە
ئەگەر رۆژێ پێم نەووتی
تۆم لە خۆمم خۆشتر ئەوێ...
لێم زیز مەبە
ئەگەر هاتوو
تێر بۆت نەگریم هەموو شەوێ...
لێم زیز مەبە
ئەگەر هاتوو بێ یادی تۆ
لە رێگادا هەنگاو بنێم...
لێم زیز مەبە
ئەگەر ئیتر
قسەی ناخم بە تۆ نەڵێم...
لێم زیز مەبە
ئەگەر ساتێ لە خەیاڵدا
ناوت بنێم وەک شازادە...
لێم زیز مەبە
گەر پێت نەڵێم
تەنیا و تەنیا تۆم لە یادە...[/size]سۆران جاف ٢٠١١/٩/