1

بابه‌ت: .ئیمامی ذه‌هه‌بی له‌په‌رتوكی الكبائر دا ده‌گير‌يته‌وه‌

.ئیمامی ذه‌هه‌بی له‌په‌رتوكی الكبائر دا ده‌گير‌يته‌وه‌ كچيكی گه‌نج وه‌فاتی كرد بردیان بؤ ناشتنی,له‌ كاتی خستنه‌ ناو گؤر‌ه‌وه‌,براكه‌ی جزدانيكی ليكه‌وت بئ ئه‌وه‌ی هه‌ست پئ بكات ,كه‌هه‌موو پاره‌ و سامانی له‌ناودا بوو ,كچه‌كه‌یان ناشت ر‌ؤژی دواتر كور‌ه‌كه‌ زانی كه‌جزدانه‌كه‌ی كه‌وتؤته‌ ناو گؤر, بؤیه‌ چوو گؤر‌ه‌كه‌ی هه‌لدایه‌وه‌ ،،به‌لاَم ...ئاگر له‌ناو گؤر‌ه‌كه‌...ی به‌رز بویه‌وه‌ ,به‌شيوه‌یه‌ك توشی سه‌رسامی بوو ر‌ای كرد بؤ لای دایكی به‌گریانه‌وه‌ پرسیاری ئه‌وه‌ی لئ كرد كه‌ئاخؤ خوشكه‌كه‌ی چ كاريكی خراپی له‌ دونیادا ئه‌نجام ده‌دا چونكه‌ ئاگريكی گه‌وره‌م بینی كه‌ له‌ گؤر‌ه‌كه‌یدا به‌رز ده‌بویه‌وه‌،دایكی گوتی خوشكت نويژه‌كانی له‌كاتی خؤیدا دواده‌خست ،، جائه‌گه‌ر ئه‌مه‌ حالی كه‌سيك بيت كه‌نويژ دواده‌خات،ئه‌ی‌ ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ هه‌رنایكات ده‌بئ حالیان چؤن بيت ...

هـــيـچ كـه‌ســێـك ئـه‌وه‌نـده‌ هــه‌ژار نيـه‌, كـه‌ نه‌تـوانێـت
خــــــه‌نــده‌يـه‌ك بـه‌ به‌رامـــــبـه‌ره‌كـه‌ى ببـــه‌خـــشــێت

وه‌ هــيـچ كــه‌ســـێكـيش ئـه‌وه‌نــده‌ ده‌وڵــه‌مــه‌نــد نيـه‌
پێـويـســتى بـه‌ خـــــه‌نـده‌ى به‌رامــبه‌ره‌كــه‌ى نه‌بێـــت