1 (دەستکاری کراوە: majeed heriri 2011-09-18 08:02:04)

بابه‌ت: زه‌يتی زه‌يتون له‌نێوان قورئان و زانستی سه‌رده‌م دا

[size=16][center]زه‌يتی زه‌يتون له‌نێوان قورئان و زانستی سه‌رده‌م دا[/center]

[center]http://im9.gulfup.com/2011-09-17/1316268883391.jpg[/center]

دوای زۆرێك له‌لێكۆڵينه‌وه‌كان ،زانايان گه‌يشتن به‌م ئه‌نجامه‌ی كه‌وا هه‌ندێك له‌ زه‌يتی زه‌يتون پارێزه‌ر ده‌بێ له‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی ده‌ماره‌كان،ئه‌وان ده‌ڵێن ڕۆنی زه‌يتون ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ مادده‌ی (البوليفينولات Polyphenols )ئه‌مه‌ش بريتيه‌ له‌ مادده‌يه‌كی كيميايی ڕوه‌كی و به‌رپرسياره‌ له‌ ڕه‌نگكردنی هه‌ندێك له‌ڕوه‌كه‌كان.
كه‌واته‌ ده‌كرێت (زه‌يتی زه‌يتون) سوودی لێوه‌ ببينرێ و كاريگه‌ريێكی باش و ئه‌رێنی ده‌بێ بۆ نه‌هێشتنی شێرپه‌نجه‌ی دڵ و ده‌ماره‌كان.
ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م لێكۆڵينه‌وه‌يه‌ ئه‌وه‌ی ده‌رخستوه‌ كه‌وا به‌كارهێنانی ڕۆنی زه‌يتون گاريگه‌ری ئه‌رێنی ده‌بێ له‌سه‌ر (كۆلسترۆڵ) ودژه‌ ته‌نی له‌ش بۆ به‌ره‌نگاری بوونه‌وه‌ی ئه‌نسۆلين،كه‌سه‌رده‌كێشێ بۆ جۆرێك له‌ نه‌خۆشه‌ شه‌كره‌،هه‌روه‌ها بۆ ئيلتهاباتی ده‌ماره‌كان وبڵاو بوونه‌وه‌ی شێرپه‌نجه‌ له‌ناوله‌ش ونه‌هێشتنی وه‌ره‌مه‌ پيسه‌كان ودواكه‌وتنی پيربوون.

له‌كۆتایی لێكۆڵينه‌وه‌كان دا زاناكان ئامۆژگاری خه‌ڵكی ده‌كه‌ن به‌وه‌ی ڕۆنی خوراده‌مه‌نيه‌كان بگۆڕن بۆ ڕۆنی زه‌يتون،
[center]http://im9.gulfup.com/2011-09-17/1316268883262.jpg][/center]
ئايا قورئانی پيرۆز له‌وه‌ بێ ئاگايه‌؟.
خوێنه‌رانی به‌ڕێز سه‌يری هه‌مان ئه‌و خاڵانه‌ی لێكۆڵينه‌وه‌كه‌ بكه‌ هه‌مان ئه‌م خاڵانه‌ن كه‌ قورئانی پيرۆز باسی كردوون:
1- ئه‌م ڕۆنه‌ سووكه‌ی له‌ناو زه‌يتی زه‌يتون هه‌يه‌.
2- مادده‌ی ڕه‌نگكه‌ر كه‌ناويان ناوه‌  Polyphenols
سه‌ير بكه‌ن خوای گه‌وره‌ چۆن باسی زه‌يتون ده‌كات.
(وَشَجَرَةً تَخْرُجُ مِنْ طُورِ سَيْنَاءَ تَنْبُتُ بِالدُّهْنِ وَصِبْغٍ لِلْآَكِلِينَ) [المؤمنون: 20].
واتا:
(  دره‌ختێكيشمان بۆ ڕواندوون كه‌ له‌ كێوى تور له‌ بيابانى سينا سه‌وز ده‌بێت كه‌ ڕۆن‏ و چه‌ورى لێ ده‌رده‌هيێنرێت و ئاماده‌يه‌ بۆ كه‌سانيَك كه‌ ده‌يخۆن (مه‌به‌ست دره‌ختى زه‌يتونه‌ كه‌ هه‌ميشه‌ سه‌وزه‌ و ته‌مه‌ن درێژه‌ و بێ ئه‌ركه‌ و كاليسۆم ‏و ئاسن ‏و فۆسفۆرِ و فيتامينى جۆراوجۆر و پڕِۆتينى تێدايه‌، گه‌لێك داو و ده‌رمانيشى لێ ده‌رده‌هێنرێت).
سه‌ير بكه‌ن وشه‌ی(تَنْبُتُ بِالدُّهْنِ)ئاماژه‌يه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ زه‌يتون ڕۆنێكی سوود به‌خشی هه‌يه‌،چۆن ده‌زانی سوود به‌خشه‌؟چونكه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ باسی نيعمه‌ته‌كانی باسی كردوه‌.
هه‌روه‌ها وشه‌ی (وَصِبْغٍ لِلْآَكِلِينَ) ئاماژه‌يه‌ بۆگرنگی ئه‌و ڕه‌نگه‌ی له‌ناو زه‌يتون دا هه‌يه‌وسوودی بۆ مرۆڤ هه‌يه‌،زاناكان ناویان ناوه‌ به‌ كاريگه‌رێك بۆ ڕه‌نگكردنی زۆربه‌ی ڕوه‌كه‌كان.
ئايا ده‌كرێ بگوترێ كه‌ ئه‌م قورئانه‌ پيرۆزه‌ له‌ده‌ستنووسی مرۆڤه‌كان بێت؟!.
سبحان الله خودای گه‌وره‌ چه‌نده‌ زاناو به‌توانای!!؟.
وه‌رگێڕانی له‌ عه‌ره‌بيه‌وه‌ (((  عبد المجيد هه‌ريری )))
--------------------------------------------------
http://www.kaheel7.com/ar/index.php
http://forums.jraaa7.com/t8347.html
http://www.zayton.net/zyton_pic.aspx

[/size]

2

وه‌ڵام: زه‌يتی زه‌يتون له‌نێوان قورئان و زانستی سه‌رده‌م دا

ده‌ سته‌ كانت خۆش

3

وه‌ڵام: زه‌يتی زه‌يتون له‌نێوان قورئان و زانستی سه‌رده‌م دا

دةستت خؤش بيت براكةم

http://www.facebook.com/baxtear.kurdi

رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری

بەگریانەوە بانگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم

4

وه‌ڵام: زه‌يتی زه‌يتون له‌نێوان قورئان و زانستی سه‌رده‌م دا

[size=24]به‌ڕێزن زۆر سوپاس بۆ به‌ڕێزت[/size]