بابه‌ت: ئه‌مشه‌و تا به‌ری به‌یانی ...
[size=24]ئه‌مشه‌و تا به‌ری به‌یانی ...
ئه‌مشه‌و، تا به‌ری به‌یانی
نه‌نوستم و سه‌رنجم دای
چه‌ند جارێک دیتم ڕاچه‌نیت
چه‌ند جارێکیش دیتم گریای
خه‌ونت به چییه‌وه ده‌دی ؟
چبوو؟ بۆچی ڕاده‌چه‌نیت ؟
له حیله‌ی ئه‌سپی خه‌می من ؟
له ئاورینگی قه‌ڵه‌می من ؟
له هه‌ڵبوون و کوژانه‌وه‌م ؟
له فرین و نیشتنه‌وه‌ی بێ بڕانه‌وه‌م ؟
چبوو،گیانه ؟
له خه‌ونتدا کچێکی دیم له‌گه‌ڵدابوو ؟
یا بۆ ووڵات
بارگه‌و بنه‌ی خۆم تێک نابوو؟
* * *
من له خه‌می تۆ ناترسم !
من ده‌زانم
خه‌مه‌کانت
وردن ، قشتن ، ژیکهڵانهن ...
من ده‌زانم
خه‌مه‌کانت
وه‌کو خه‌می هیچ که‌سێک نین:
ده‌نکه مرواری و زهنگیانهن !
ده چاوه‌که‌م
دیسان گیانم تژی که‌وه
له مناڵی و تاسه‌ی یاری...
پرێسکهکهت بکه‌ره‌وه
بۆم هه‌ڵڕێژه
ده‌نکه زه‌نگیانه‌و مرواری !
*****************
عه‌بدوڵڵا په‌شێو[/size]