بابه‌ت: كوران سالح بوة باوك
ئێمه بۆ پیرۆزبایی په‌یوه‌ندییمان به گۆران ساڵحی هونه‌رمه‌نده‌وه كرد به‌بۆنه‌ی بوونی نۆبه‌ره‌كه‌یان كه كچێكه‌و ناوییان ناوه (گۆنا) ئه‌ویش به‌وپه‌ڕی دڵخۆشی و خۆش حاڵییه‌وه پێیوتین: باوكێتی لێپرسراوێتییه‌كی زۆر گه‌وره‌یه، ئه‌مه‌ی ده‌یڵێم كارێكی نواندن نییه یان گۆرانی وتن نییه كه پێشتر كردبێتم و ئێستا دووباره بووبێته‌وه، به‌ڵكو له‌پڕ هه‌ستمكرد به‌ڕاستی بوومه‌ته باوك ئه‌وه‌نده‌م له‌سه‌ر شانه وه‌ك باوكێك بتوانم په‌روه‌ده‌یه‌كی ته‌ندروستی بكه‌م.
هۆكاری ناوی (گۆنا)شی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه خۆی حه‌زی له‌ناوه‌كه بووه‌و هه‌روه‌ها گۆنا به‌شێكی دیاری جه‌سته‌ی مرۆڤه‌و به‌رده‌وام له‌سیمای هه‌موو كه‌سێكدا ده‌بینرێت.
سه‌باره‌ت نوێترین كاری هونه‌ریشی گۆران ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه به‌نیازی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كه به تایبه‌ت كلیپكردنی به‌رهه‌مێك به ستایل و شێوازێكی نوێ، به‌لام زانیاری زیاتری نه‌دركاند
مـانـای وایـه چـاوه‌ڕێـم بـزانـم تـۆ کـه‌ی بـیـرم ئـه‌کـه‌یـت !!
ئه‌وه‌ش خۆم له فیس خه‌سوو