بابه‌ت: دايه‌گيان
دايه‌گيان
ئه‌ى مايه‌ى به‌خته‌وه‌رى من
سۆماى ديده‌كانم دايه
له هه‌ركۆێبم وێنه‌ى جوانت
هه‌ميشه له‌به‌رچاومايه
به چراى خۆشه‌ويستى تۆ
دڵم روناكه ئه‌ى دايه
هه‌ر خۆشييه‌ك كه دێته‌رِێم
دوعاكانى تۆى تێدايه
به‌نرخترين خه‌لاَتى
تۆ له‌م دونيايه‌دا دايه
ئێستاش نه‌غمه‌ى لايه لايه‌ت
شه‌وانه هه‌ر له گوێمايه
خه‌ڵكم زۆر خوشئه‌وێ به‌لاَم
هيچيان ناگه‌نه تۆ دايه
بريا ئێستاش ساوادبووم
تا له ئامێزتا بوومايه
خۆشى دونيام به تۆوه‌يه
مه‌رگى من پێش تۆبێ دايه
به‌رگه‌ى خه‌مى كۆچت ناگرم
بێ تۆ زيان بێ مانايه
رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری
بەگریانەوە با‌نگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم