1

بابه‌ت: بێ تۆ ژیان ته‌نیاییه‌ ....

[center][size=24]بێ تۆ ژيان ته‌نيايی يه‌


ئه‌مشه‌و بێ تۆ به‌ ته‌نيايی دانيشتم و يادگاريه‌كانم ئه‌وته‌وه‌
له‌ به‌ر خۆشمه‌وه‌ هه‌ر ئه‌موت ئاخۆ كه‌ی بێت بتبينمه‌وه‌؟

شيرينه‌كه‌م ئه‌مشه‌و بێ تۆ به‌ بێ ده‌نگی حه‌زم خنكاند
چاوانی پڕ له‌ فرمێسكيشم به‌ ياديكی ئه‌تۆ سپارد

ئێستا بێ تۆ له‌م دنيايه‌ وه‌ك باڵنده‌ی باڵ شكاوم
هێرۆشيمای هه‌ڵه‌بجه‌يه‌ك و خنكاوی حه‌زی جێماوم

هه‌موو چركه‌يه‌كی بێ تۆيم لێ بووه‌ به‌ ساڵێكی پڕ نه‌هات
ئاخۆ كه‌ی بێ شاد ببمه‌وه‌ به‌ ڕووخساری پڕ له‌ خه‌ڵات

من دڵنيام له‌م ڕۆژگاره‌ بۆ خۆشه‌ويستی تۆ ئه‌ژيم
بۆ هه‌ميشه‌ له‌ ناخه‌وه‌ هه‌ر بۆ ته‌نيايی خۆم ئه‌گريم

ده‌ تۆش ئه‌ی ياره‌ شيرينه‌كه‌م ته‌نها جارێ وه‌ره‌ خه‌ونم
ئه‌و شه‌وانه‌ ميوانم به‌ كه‌ ئارام ناگرێ ده‌روونم

ناوی نوسه‌ر نازانم
[/size]
[/center]

[center]زۆر شتی من هەیە لای خۆت گلت داوەتەوە
خەو.. خۆراک.. خەیاڵ.. بیرکردنەوە و هۆش
پێم بڵی کەی دەبمەوە خاوەنیان !!
[/center]

2

وه‌ڵام: بێ تۆ ژیان ته‌نیاییه‌ ....

ده‌ست خۆش هۆنراوه‌یه‌كى‌ جوانه‌

من دڵنيام له‌م ڕۆژگاره‌ بۆ خۆشه‌ويستی تۆ ئه‌ژيم
بۆ هه‌ميشه‌ له‌ ناخه‌وه‌ هه‌ر بۆ ته‌نيايی خۆم ئه‌گريم

[center]من ئەمەوێ بۆ تۆ بمرم
تۆش ناتەوێ بۆ من بژی
  شەرتە یا ئەبێ بۆ من بی
    یا بە دەستی خۆت بمکوژی
[/center]

3

وه‌ڵام: بێ تۆ ژیان ته‌نیاییه‌ ....

سوپاس برام

[center]زۆر شتی من هەیە لای خۆت گلت داوەتەوە
خەو.. خۆراک.. خەیاڵ.. بیرکردنەوە و هۆش
پێم بڵی کەی دەبمەوە خاوەنیان !!
[/center]