بابه‌ت: بۆ جوانێکی سارد
[size=24]بۆ جوانێکی سارد
دانی پیا ده‌نێم: تۆ جوانی
وه‌ک دڵۆپه شه‌ونمێکی سه‌ر په‌ڕه‌ی گوڵ
په‌رستگه‌ی چاوی هه‌موانی
وه‌ک دڵۆپه شه‌ونمێکی سه‌ر په‌ڕه‌ی گوڵ
که‌چێ لێم بوویت به په‌ساپۆرت
له‌گه‌ڵمایت و لێت بێزارم:
من چیایم
ختووکه‌یه‌ک
وه‌ک گڕ خوێنم دێنێته کوڵ
ده‌بینم تۆش ساردوسڕی
وه‌ک دڵۆپه شه‌ونمێکی سه‌ر په‌ڕه‌ی گوڵ !
..........................
عه‌بدوڵڵا په‌شێو[/size]