بابه‌ت: پرسياری له قوتابيهكهی كرد
مامۆستايه‌ك پرسياری له قوتابيهكهی كرد . باوكت ئيشی چييه ؟
قوتابيه‌كه بێ ده‌نگ بوو ، وه‌ڵامی نه‌دايه‌وه .
جارێكی تر مامۆستاكه پرسياری لێي كرد و ووتی : باوكت ئيشی چی ده‌كات ؟
قوتابيهكهش جارێكی تر وه‌ڵامه‌كه‌ی بێ ده‌نگی بوو و سه‌ری داگرت و وه‌ڵامی نه‌دايه‌وه !
مامۆستاكه له به‌رچاوی قوتابيهكانی تر هاواری كرد به رووی قوتابيهكهدا و ووتی : ئه‌ی بێ عه‌قڵ نازانی باوكت ئيشی چييه ؟!
قوتابيهكهش سه‌ری به‌رزه‌وه كرد و وه‌ڵامی دايه‌وه و ووتی : به‌ڵێ ده‌زانم ! ئه‌و له ناو گۆردا نووستوه .
..............................................................................
زۆر جاريش ئێمه په‌له ده‌كه‌ين له وتنی هه‌ندێ وشه‌ی برينداركهردا به كه‌سانی به‌رامبه‌ر نازانين هۆكاری بێ ده‌نگ و هێمنی بوونی كه‌سانی تر چييه ....
ئه‌وه‌شی گه‌يشته حاڵه‌تی بێ ده‌نگی ئه‌وه نيشانه‌ی ئه‌وه‌يه كه ناتوانێ حاڵه‌تی خۆی باس بكات و ده‌بێ ئێمه‌يش رێز له جۆره ره‌وشتانه‌ی هه‌ندێ كه‌س بگرين و به سوكايه‌تی ئه‌و كه‌سه داينهنێين ...
ره‌نگه جارجاريش ئه‌و جۆره بێ دهنگيه روو له خۆما بكات .. بۆيه يه‌ك له پياو چاكان ئامۆژگاری كه‌سێكی كرد و ووتی : قسه‌يه‌ك به به‌رامبه‌ره‌كه‌ت مه‌ڵێ كه پێت ناخۆشه به خۆتی بڵێن
مـانـای وایـه چـاوه‌ڕێـم بـزانـم تـۆ کـه‌ی بـیـرم ئـه‌کـه‌یـت !!
ئه‌وه‌ش خۆم له فیس خه‌سوو