بابهت: بەسەرهاتى ئافرەتانى داوێن پاك:بەرزترین پلەى ڕەوشت و داوێن پاكى
بەسەرهاتى ئافرەتانى داوێن پاك:بەرزترین پلەى ڕەوشت و داوێن پاكى
یەكێك لە خوا ناسەكان دەڵێت لە گەشتێكى بانگەوازى بووم بۆ بەنگلادش لەگەڵ لیژنەیەكى پزیشكى بۆ چارەسەكردنى نەخۆشیەكانى چاو، پیاوێكى شكۆمەندى بەتەمەن لەگەڵ خێزانەكەى هاتن بۆ لاى پزیشكەكە، كەپزیشكەكە ویستى نزیكى ئافرەتەكە بكەوێتەوە بەمەبەستى پشكنینى نەخۆشیەكەى بینى ئافرەتەكە لەترسا دەلەرزێ و دەگرى، پزیشكەكە وایزانى هۆى گریانەكەى ئێش و ئازارى نەخۆشى یەكەیەتى، بۆیە پرسیارى ئەوەى لەمێردەكەى كرد، مێردەكەى بەچاوى فرمێسكاوىیەوە ووتى:ـ هۆكارى گریانى ئێش و ئازار نى یە بەڵكو هۆكەى ئەوەیە كەناچار دەبێت بۆ دەرخستنى ڕوومەتى بۆ كەسێكى نامەحرەم، شەوى ڕابردوو لە دوو دڵى و پەشێوى دا چاوەكانى خەوى نەناسى وەلۆمەى منى دەكرد لە سەر ڕازى بوونم بۆ دەرخستنى ڕووخسارى، وەقایل نەبوو بەهاتنى بۆ چارەسەركردن تا سوێندم خوارد كە خواى گەورە ڕێگاى داوە بە دەرخستنى ڕوومەت بۆ چارەسەر كردن لە كاتى ناچارى دا وەك دەفەرموێ:ـ { فَمَنِ اضْطُرَّ غَيْرَ بَاغٍ وَلاَ عَادٍ فَلا إِثْمَ عَلَيْهِ إِنَّ اللّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ} (173) سورة البقرة
..........................
..............................
...........................
س : فةيس بووك
رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری
بەگریانەوە بانگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم