بابه‌ت: مافی خۆته
[center][size=19]
مافی خۆته
چۆنت پێ خۆشه به ئاره‌زووی خۆت
له‌ت که ئه‌و دڵه‌ی شادی ده‌وێ بۆت
له چه‌قی ڕێگه‌م هه‌ر له‌به‌ر چاوم
بنێ ژێر پێیان نامه‌ی پێچراوم
شان به شان بڕۆ ، قشتیله و نازدار
له‌گه‌ڵ دۆستێکی تازه‌ی پاره‌دار
ئه‌و دۆسته‌ی که‌وا ناو له زارانه
هه‌ر هی تۆ نییه و هی هه‌زارانه !
بیلاوێنه‌وه ، تێر بۆی پێکه‌نه
له دڵما نه‌خشی یادگار هه‌ڵکه‌نه
قه‌یناکا ، گیانه مافی خۆته خۆ
ئه‌و ڕه‌فتار ده‌کا به ئاره‌زوی تۆ
بێبه‌شت ناکا له شێلانی له‌ش
له سكاڵای زۆر، وه‌نه‌وزه‌ی باوه‌ش
قه‌یناکا ، گیانه ! ڕاستی ، زۆر ڕاستی
پێم نه‌هاته جێ چی دڵت خواستی !
ته‌نیا شیعر بوو ئه‌وه‌ی من هه‌مبوو
بۆ قنیاتی تۆش شیعر زۆر که‌م بوو !
په‌شێو
[/size][/center]