بابه‌ت: فيستيفال
زانا گەڵاڵی
له‌ژێر چاودێری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری نه‌رویجی‌و به‌هاوکاری شاره‌وانی ئۆسلۆ، به هه‌ماهه‌نگی کۆمه‌ڵه‌ی کوردانی سوریا‌و چه‌ند کۆمه‌ڵه‌یه‌کی دیکه‌ی کوردی چالاك له‌و وڵاته‌دا، دووه‌مین فێستیڤاڵی کلتوری‌و رۆشنبیری کوردی له شاری ئۆسلۆی پایته‌ختی وڵاتی نه‌رویج به‌ڕێوه‌چوو.
ده‌ستپێکی فێستیڤاڵه‌که به وته‌ی شیروان عومه‌ر به‌رپرسی کۆمه‌ڵه‌ی کوردی سوریا‌و وته‌ی هه‌ریه‌ك له شاره‌وانی ئۆسلۆ، به‌شی ئاوێته‌بوون‌و خۆگونجاندن له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری نه‌رویجی ده‌ستیپێکرد، که ده‌ستخۆشی‌و پشتگیری خۆیان بۆ سازدانی ئه‌م جۆره فێستیڤاڵانه له‌پێناو ئاشنابوون به هونه‌رو کلتوری نه‌ته‌وه‌کان به یه‌کتری دووپاتکرده‌وه‌و سوپاسگوزاری خۆشیان گه‌یاند به‌و کۆمه‌ڵانه‌ی که له‌ڕێگه‌ی ئه‌و چالاکییه هونه‌ری‌و فره کلتوریانه‌وه په‌یامی خۆشه‌ویستی ده‌گه‌یه‌ننه گه‌لی نه‌رویج.
پاشان به نمایش‌کردنی چه‌ندین چالاکی هونه‌ری‌و کلتوری‌و به پێشکه‌شکردنی خواردن‌و هه‌ڵپه‌ڕکێ‌و گۆرانی‌و مۆسیقای کوردی تا دره‌نگانێك فێستیڤاڵه‌كه به‌رده‌وامی هه‌بوو، گه‌نجانی به‌شدار بوو به جلوبه‌رگی کورده‌واری‌و چالاکییه جۆراو جۆره‌کانیان توانییان کلتورو هونه‌ری میلـله‌ته‌که‌مان به‌ئاماده‌بووان بناسێنن.