بابه‌ت: فه‌یسبووك چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی نوێ راده‌گه‌یه‌نێت
فه‌یسبووك چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی نوێ راده‌گه‌یه‌نێت
بڕیاره ئه‌مڕۆ (پێنج شه‌ممه)، فه‌یسبووك پلانه‌كانی داهاتووی سه‌باره‌ت به به‌ره‌وپێشبردن و گۆڕانكاریكردن له سایته‌كه‌یدا، له كۆنفرانسی ساڵانه‌ی خۆی له سانفرانسیسكۆ ئاشكرابكات و خزمه‌تگوزاری نوێی وه‌ك، گۆرانی (میوزیك) بخاته‌ڕوو.
مارك زوكربێرگ، به‌ڕێوه‌به‌رو دامه‌زرێنه‌ری فه‌یسبووك بڕیاره وته‌یه‌ك پێشكه‌شبكات ده‌رباره‌ی خزمه‌تگوزارییه چاوه‌ڕوانكراوه‌كانی سایتی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك وه‌ك، بڵاوكردنه‌وه‌ی میوزیك، ڤیدیۆ و یاریی.
مارك كه ته‌مه‌نی (27) ساڵه خاوه‌نی زیاتر له (17) بلیۆن دۆلاره.
فه‌یسبووك له‌ئێستادا گه‌وره‌ترین تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تییه به‌شێوه‌ی ئۆنلاین و ژماره‌ی به‌شداربووانی (750) ملیۆن تێده‌په‌ڕێنێت، به‌ڵام به‌رده‌وامه له به‌رفراوانكردنی، بۆ مانه‌وه له لوتكه‌و ڕاكێشانی به‌كاربه‌ری زیاتر.
فه‌یسبووك ده‌یه‌وێت لهلوتهكدا بمێنێته‌وه‌و گوگڵ پڵه‌س، كه ماوه‌یه‌ك لهمهوپێش كه‌وته كار وه‌ك خزمه‌تگوزارییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، نه‌توانێت ڕكابه‌ری بكات.
گوگڵ پڵه‌س خاوه‌نی (25) ملیۆن به‌كارهێنه‌رو له‌ئێستادا پێویست ناكات له‌لایه‌ن كه‌سێكی تره‌وه بانگهێشت بكرێیت، بۆئه‌وه‌ی ببیته خاوه‌نی ئه‌كاونتی گوگڵ پڵه‌س، به‌ڵكو له‌ڕێگه‌ی ئیمه‌یڵه‌وه راسته‌وخۆ ده‌توانیت خۆت تۆماربكه‌یت.
ستراتیژی نوێی فه‌یسبووك بۆ ئه‌نجامدانی گۆڕانكاریی، پێده‌چێت بریتیبێت له خوێندنه‌وه، سه‌یركردن و گوێگرتن.
هه‌روه‌ها ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه، كه سایتی میوزیكی (سپۆتیفای)، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی (دانیال ئیك)، له كۆنفرانسه‌كه‌ی سانفرانسیسكۆدا وته‌یه‌ك پێشكه‌ش ده‌كات، ببێته به‌شێك له خزمه‌تگوزاری فه‌یسبووك له‌ڕێگه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تییه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی له فه‌یسبووك بچیته ده‌ره‌وه.
له‌چه‌ند رۆژی رابوردوودا، فه‌یسبووك چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی ئه‌نجامداوه، له‌وانه: گه‌وره‌كردنی قه‌باره‌ی فۆتۆ و جیاكردنه‌وه‌ی هاوڕێكان به‌گوێره‌ی چه‌ند تایهبهتمهندییهكی وه‌ك، شوێنی ئیشكردن، خێزان، شوێنی نیشته‌جێبوون و....هتد.
هه‌ندێ له به‌كارهێنه‌ران حه‌ز به گۆڕانكارییه تازه‌كان ناكه‌ن و بێزاری خۆیان له‌وباره‌یه‌وه ده‌رده‌بڕن.
یه‌كێك له به‌كارهێنه‌ره‌كانی فه‌یسبووك له‌سه‌ر تویته‌ر ده‌نووسێت: گۆڕانكارییه نوێیه‌كانی فه‌یسبووك زۆر بێزاركه‌رو ئاڵۆزن و حه‌ز به به‌كارهێنانی ناكه‌م چیتر.
س : خةندان
رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری
بەگریانەوە با‌نگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم