بابهت: بۆ ناچێتە شار؟
چەند پێشمەرگەیەکی تیپی ٥٧ ی سەگرمەی یەکێتی لە ماڵێک دابەش ئەبن.. کابرای خاوەن ماڵ نان و نیسکاویان بۆ دائەنێت، ئەڵێ: فەرموون بیسمیلا بکەن، یەک لە پێشمەرگەکان ئەڵێ: توخوا نیسکاو هی ئەوەیە بیسمیلای بۆ بکەیت! کابرای خاوەن ماڵ ئەڵێ: ڕزقەو لە خوا بەزیاد بێ بیسمیلای لێ بکەن، ئەگەر بیسمیلای لێ نەکەن جنۆکە نیسکاوتان لەگەڵ ئەخوات.. یەک لە پێشمەرگەکان ئەڵێ: جا جنۆکە بۆ ناچێتە شار کەباب و گۆشت و قۆزی و خواردنی خۆش بخوات، چ ئیشی بە نیسکاوە؟! کابرای خاوەن ماڵ ئەڵێ: ئێ جنۆکەش وەک ئێوەیە ناتوانێ بچێتە شار!