بابه‌ت: ڕامانێك
[center][size=24]رامانێك
گیانه، ده‌ڵێن:
(ئه‌م ساڵ ساڵی به‌فرو خوێنه)
بۆیه،
كاتێ نیگام دێتا شنه
له‌سه‌ر سێوه لاسوورهكهی روومه‌تی تۆ:
دڵم ده‌بێته خه‌رمانێك،
نووكه خه‌نجه‌ر گێره‌ی ده‌كه‌ن،
پڕی ده‌كه‌ن له سفتو سۆ.
بیری من‌و به‌فرو خوێنی ئه‌م زستانه،
تێك ده‌ئاڵێن وه‌ك تان‌و پۆ!
مۆسكۆ-26/11/1974
عه‌بدوڵا په‌شێو[/size][/center]
خەو.. خۆراک.. خەیاڵ.. بیرکردنەوە و هۆش
پێم بڵی کەی دەبمەوە خاوەنیان !![/center]