بابه‌ت: * خوای تاک و ته‌نیا *
*خوای تاک و ته‌نیا
1-ته‌نها با "خوای تاک و ته‌نیا" ئامانجت بێت، چونکه جگه له‌ویه‌که که‌سی تر شایانی ئه‌وه نییه ئامانج و مه‌به‌ستی مرۆڤ بێت..
2-ته‌نها له‌ده‌رگانه‌ی "خوای تاک و ته‌نیا"دا بلاڵێره‌وه، چونکه جگه له‌و که‌سی تر پاڕانه‌وه‌کانت گیرا ناکات.
3-ته‌نها "خوای تاک و ته‌نیا"ت بوێ، چونکه جگه له‌و که‌سی تر شایانی ویستن نی یه..
4-بۆ "خوای تاک و ته‌نیا" بڕوانه، چونکه که‌سانی تر به‌هه‌میشه‌یی نابینرێن، به‌ڵکو له‌پشت په‌رده‌ی نه‌مانه‌وه ئاوا ده‌بن.
5-"خوای تاک و ته‌نیا" بناسه، چونکه هه‌ر شتێک گه‌ر له‌ناسینیدا نه‌گه‌یته ئه‌نجام، سوودی نابێت..
6-یادی "خوای تاک و ته‌نیا" بکه و ناوی بهێنه، چونکه ئه‌و قسه‌و گوفتارانه‌ی که‌ڕێگا بۆ ناسینی ئه‌و خۆش ناکه‌ن، زۆر وتن و ده‌م بادانێکی بێ سوود و ئاکامه!.
سعیدی نوورسی (به‌شێک له: وته‌ی حه‌ڤده‌هه‌م لاپه‌ره 299)
رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری
بەگریانەوە با‌نگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم