1

بابه‌ت: سڵاو / ده‌سته‌ی به‌ڕیوه‌به‌ران ...

[size=16]به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌مساڵ پۆڵی شه‌شه‌می وێژه‌ییم بۆیه‌ داوای لێبووردن ده‌كه‌م ناتوانم به‌رده‌وام بم
چونكه‌ وا هه‌ست ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بم له‌ خوێندن داده‌بڕیم
بۆیه‌ پێم باشه‌ كه‌سێكی تر له‌ شوێنم بێت تا ئه‌و كاته‌ی ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ ...

هیوادارم به‌ دڵێكی فراوانه‌وه‌ وه‌رگرن چونكه‌ خوێندن ئه‌ركێكی پیرۆزه‌ .[/size]

2

وه‌ڵام: سڵاو / ده‌سته‌ی به‌ڕیوه‌به‌ران ...

سڵاو له‌تـۆش كاك ئـاسـۆ

منیش وه‌ك تـۆ خوێندنم هـه‌یه‌ له‌پۆلی 11ی وێژه‌یی ده‌خوێنم من ناتوانم وه‌ك جـاران زۆر بێمـه‌ یـانه‌ ، به‌گوێره‌ی كـات دێمـه‌ یـانه‌

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .

3

وه‌ڵام: سڵاو / ده‌سته‌ی به‌ڕیوه‌به‌ران ...

Aso Yassin نووسی:

هیوادارم به‌ دڵێكی فراوانه‌وه‌ وه‌رگرن چونكه‌ خوێندن ئه‌ركێكی پیرۆزه‌ .

- به‌ناوی خوا
هیوای ئه‌وه‌ت بۆ ده‌خوازم ئه‌نجامێكی باش به‌ده‌ست بهێنی. به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌ش له‌ بیر نه‌كه‌ی
بڕوام وایه‌، ئه‌و كاره‌ی تۆ له‌سه‌ره‌تای یانه‌وه‌ پێی هه‌ڵده‌ستی، به‌ ئاسانی به‌ كه‌سمان ناكرێ، بۆیه‌
پێم باشه‌ ناوه‌ ناوه‌ كات بۆ YSM21 ته‌رخان بكه‌یت.

4

وه‌ڵام: سڵاو / ده‌سته‌ی به‌ڕیوه‌به‌ران ...

سڵاو کاک ئاســۆ . . .

زۆر پێم خۆشه‌ که‌ گرنگی ده‌ده‌ی به‌ خوێندنه‌که‌ت ، إنشاءالله‌ سه‌رکه‌وتوو ده‌بیت و نمره‌یه‌کی باش دێنی.

به‌ڵام هه‌ر وه‌ک کاک سه‌رهه‌نگ ئاماژه‌ی پێداوه‌ ، منیش پێم وانییه‌ که‌سێکیترمان بتوانین ئه‌وه‌ی تۆ ده‌یکه‌ی جێبه‌جێی بکه‌ین ، یانه‌ پێویستی به‌ تۆیه‌ تۆش به‌ پێی هه‌بوونی کات سه‌ردانمان بکه‌.
پێم خۆشه‌ پله‌که‌شت که‌ (بـه‌ڕێـوه‌بـه‌ری گـشـتـی)ــه‌ ده‌ستکاری نه‌که‌یت.:)

ده‌توانی گوێ له هه‌موو‌ قورئانی پیرۆز بگریت به‌ ته‌فسیری کوردی له‌ یوتوب فـــــه‌رمــوو


کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .

مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !