بابه‌ت: پیاوچاکێك ده‌لێ ، پیاو چوار جۆرن:
پیاوچاکێك ده‌لێ ، پیاو چوار جۆرن:
.
.
.
.
.
.
.
یه‌که‌م: پیاو هه‌یه که ده‌زانێ وه ده‌زانێ که ده‌زانێ ، ئه‌وه پرسیاری لی بکه ..
دووه‌م : پیاو هه‌یه که ده‌زانێ وه نازانێ که ده‌زانێ ئه‌وه له بیری چۆته‌وه ، بیری بخه‌ره‌وه ..
سێیه‌م : پیاو هه‌یه نازانی وه ده‌زانی که نازانی ، ئه‌وه رێی پیشان بده‌و فێری بکه
چواره‌م : پیاو هه‌یه نازانی وه نازانی که نازانی ، ئه‌وه نه‌فامه و لێی دوورکه‌وه
دانایه‌ك وتی :
له‌به‌رده‌م کێلگه‌یه‌کی گه‌نمدا وه‌ستام هه‌ندێ گوڵه گه‌نمم بینی له هه‌وادا یارییان ده‌کرد ، هه‌ندێ گوڵه گهنمیشم بینی سه‌ری پڕ له حه‌یای دانواندوه کاتێ لێیان ورد بوومه‌وه ، گوڵه گه‌نمه‌که‌ی که به‌هه‌وا بوو پوچ بوو به‌ڵام ئه‌و گوڵه‌گه‌نمه‌ی که سه‌ری نواندبوو ئه‌وا پڕ گه‌نم بوو؟؟؟؟
جارێك پیاوبهلای پیاوێكدا رۆیشت بینی که پیاوه‌که گۆشتی ده‌برژاند، پیاو چاکه‌که که ئه‌می بینی ده‌ستی کرد به‌گریان ، برژێنهرهکه پێی وتت ئه‌وه بۆچی ده‌گری ؟؟
ئایا پێویستت به‌گۆشت هه‌یه؟!
پیاو چاکه‌که وتی : بۆ ئه‌وه ده‌گریم که ئاده‌میزاد گۆشتی ئاژه‌ڵی مردوو ده‌خاته سه‌رئاگر، به‌ڵام خۆی به‌زیندویه‌تی له دۆزه‌خدا ده‌خرێته ناو ئاگر!!!!!!
له‌وته‌ی دانایان :
نزیکترینکانی به‌نده له خواوه ئه‌و کاته‌یه داوای لێ ده‌کات
نزیکرین کاتی له خه‌ڵکی ئه‌و کاته‌یه که داوا له خه‌ڵك ناکات
ئیبن مه‌سعود ( ڕه‌زای خوایی لێ بێ ) ده‌لێ :
ئه‌گه‌ر که‌سێك له گۆشه‌یه‌کدا حه‌فتا ساڵ خوا په‌رستی بکات ، به‌ڵام زاڵمی خۆش بوێ ، خوایی گه‌وره له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌که‌ی دا زیندووی ده‌کاته‌وه .
رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری
بەگریانەوە با‌نگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم