1

بابه‌ت: گه‌ر ده‌ته‌وێت .... گه‌ر ناشته‌وێت كه‌یفی خۆته‌

[size=16]گه‌ر ده‌ته‌وێت گوفتارت ڕاست بێت، به‌رده‌وام به‌ له‌ خوێندنی‌ [ إِنَّا أَنزَلْنَاهُ فِی ڵیْڵه‌ِ الْقَدْڕ (..

گه‌ر ده‌ته‌وێت ڕۆزیت وه‌ك باران ببارێت، قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ الْفَلَقِ به‌ به‌رده‌وامی‌ بخوێنه‌..

گه‌ر ده‌ته‌وێت پارێزراو بیت له‌ شه‌ڕی‌ خه‌ڵكی‌، له‌ خوێندنی‌ قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ النّاسِ] به‌رده‌وام به‌..

گه‌ر ده‌ته‌وێت خێر و ڕزق و به‌ره‌كه‌ت برژێت به‌سه‌رتا به‌رده‌وام به‌ له‌ خوێندنی‌ بسم الله‌ الرحمن الرحيم الملك الحق المبين هو نعم المولى ونعم النصير و خوێندنی‌ سووره‌تی‌ الواقعه‌ و سووره‌تی‌ یاسین .

گه‌ر ده‌ته‌وێت دڵنیا بیت له‌وه‌ی‌ كه‌ ده‌تترسێنێت، بڵێ أَعُوذُ بِكَلِّماتِ اللهِ التّامّاتِ مِن غَضَبِهِ وَعِقابِهِ وَمِن شَرِّ عِبادِهِ وَمِن هَمَزاتِ الشَّياطِينِ وَأن يَحضُرُونَ }

گه‌ر ده‌ته‌وێت بزانی‌ چ كاتێك ده‌رگای‌ ئاسمانت لـێ ده‌كرێته‌وه‌ و پاڕانه‌وه‌ت گیرا ده‌بێت وه‌ڵامی‌ بانگ بده‌ره‌وه‌.

گه‌ر ده‌ته‌وێت سه‌لامه‌ت بیت له‌ فرمانێ كه‌ رووت تێ ده‌كات بڵێ تَوَكَّلتُ عَلَى الحَيِّ الَّذِي لايَمُوتُ، وَالحَمدُلِلّه الَّذِىِ لَم يَتَّخِذ وَلَداً وَلَم يَكُن لَهُ شَرِيكٌ فِي المُلكِ وَلَم يَكُن لَهُ وَليٌّ مِنَ الذُّلِّ وَكَبِّرهُ تَكبِيراً

گه‌ر ده‌ته‌وێت كه‌ رزگار بیت له‌ خه‌م و خه‌فه‌ت و ترسێ كه‌ تووشت ببێت، بڵێ أَللّهُمَّ إِنّي عَبدُكَ وَابنُ عَبدِكَ، وَابنُ أَمَتِكَ، ناصِيَتِي بِيَدِكَ، ماضٍ فِيَّ حُكمُكَ، عَدلٌ فِيَّ قَضائُكَ، أَسأَلُكَ بِكُلِّ اسمٍ سَمَّيتَ بِهِ نَفسَكَ، أَو أَنزَلتَهُ فِيَّ كِتابُكَ، أَو عَلَّمتَهُ أَحَداً مِن خَلقِكَ، أَوِ استَأثَرتَ بِهِ فِي عِلمِ الغَيبِ عِندَكَ، أَن تَجعَلَ القُرآنَ العَظِيمَ رَبِيعَ قَلبِي وَنورَ صَدرِي وَجَلاءَ حُزنِي وَذَهابَ هَمِّي وَغَمِّي .}.

گه‌ر ده‌ته‌وێت خوای‌ گه‌وره‌ ده‌رمانی‌ نه‌وه‌د و نۆ به‌ڵات بداتێ كه‌ ئاسانترینیان بێتاقه‌تی‌ یه‌، بڵێ { لاحَولَ وَلا قُوَّةَ إِلاّ بِاللهِ العَلِيِّ العَظِيمِ }.

گه‌ر ده‌ته‌وێت پاداشتی‌ ئه‌و به‌ڵایه ‌وه‌ربگری‌ كه‌ تووشت ده‌بێت، بڵێ [ إِنَّا للهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ گه‌ر ده‌ته‌وێت خه‌مت بڕه‌وێنی‌ و قه‌رزاریت له‌سه‌ر نه‌مێنێت، هه‌موو به‌یانی‌ و ئێوه‌ره‌یه‌ك بڵێ { أَللّهُمَّ إِنّي أَعُوذُ بِكَ مِنَ الهَمِّ وَالحَزَنِ، وَأَعُوذُ بِكَ مِنَ العَجزِ وَالكَسَلِ وَأَعُوذُ بِكَ مِنَ الجُبنِ وَالبُخلِ، وَأَعُوذُ بِكَ مِن غَلَبَةِ الدَّينِ وَقهرِ الرِّجالِ .

گه‌ر ده‌ته‌وێت دانا و سه‌ركه‌وتوو بیت، واز له‌ زیاده‌ڕه‌وی‌ و قسه‌كردن بهێنه‌.

گه‌ر ده‌ته‌وێت سه‌ركه‌وتوو بیت و شیرینی‌ خواپه‌رستی‌ بچێژیت، واز له‌ زیاده‌ خۆری‌ بهێنه‌ و ڕۆژووی‌ سوننه‌ت بگره‌ و شه‌ونوێژت هه‌بێت.

گه‌ر ده‌ته‌وێت سام و هه‌یبه‌ت به‌ده‌ست بهێنیت، گاڵته‌ و پێكه‌نینی‌ زۆر مه‌كه‌.

گه‌ر ده‌ته‌وێت به‌هه‌شت به‌ده‌ست بهێنی‌، زیاد له‌ پێویست باوه‌ش مه‌كه‌ به‌ دنیادا.

گه‌ر ده‌ته‌وێت خودی‌ خۆت چاك بكه‌یت، واز له‌ عه‌یب و ناته‌واوی‌ خه‌ڵك بهێنه‌، چونكه‌ گه‌ڕان به‌ دوای‌ عه‌یبی‌ خه‌ڵكی‌ به‌شێكه‌ له‌ دووڕوویی‌ و هه‌روه‌ها گومانی‌ چاك به‌شێكه‌ له‌ ئیمان.

گه‌ر ده‌ته‌وێت ترسی‌ خوا له‌ دڵتدا جێگیر ببێت، به‌ دوای‌ چۆنێتی‌ خودی‌ خوا خۆی‌ دا مه‌گه‌ڕێ و بیر له‌ زاتی‌ خوا مه‌كه‌ره‌وه‌ كه‌ چۆنه‌ و چۆن دروست بووه‌، ئه‌و كاته‌ له‌ گومان و دووڕوویی‌ سه‌لامه‌ت ئه‌بیت.

گه‌ر ده‌ته‌وێت له‌ هه‌موو خراپه‌یه‌ك پارێزراو بیت، گومانی‌ خراپ به‌ كه‌س مه‌به‌.

گه‌ر ده‌ته‌وێت كه‌ دڵت هه‌میشه‌ زیندوو بێت و نه‌مرێت، ڕۆژانه‌ چل جار بڵێ { ياحَيُّ ياقَيُّومُ لا إِلهَ إِلاّ أَنتَ }.

گه‌ر ده‌ته‌وێت له‌ ڕۆژی‌ قیامه‌ت ـ ڕۆژی‌ خه‌فه‌ت و په‌شیمانی‌ ـ پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت ببینی‌، سووره‌تی‌ ( كورت، إنفطار، إنشقاق) زۆر بخوێنه‌. گه‌ر ده‌ته‌وێت خوای‌ گه‌وره‌ ڕووت گه‌ش و ڕووناك بكات، به‌رده‌وام شه‌ونوێژ بكه‌.

گه‌ر ده‌ته‌وێت سه‌رفراز بیت له‌ تینوێتیی‌ ڕۆژی‌ قیامه‌ت، ڕۆژووی‌ سوننه‌ت زۆر بگره‌.

گه‌ر ده‌ته‌وێت سه‌لامه‌ت بیت له‌ سزای‌ ناگۆڕ، خۆت له‌ پیسی‌ و خواردنی‌ قه‌ده‌غه‌لێكراو بپارێزه‌ و واز له‌ ئاره‌زووبازی‌ بهێنه‌.

گه‌ر ده‌ته‌وێت ده‌وڵمه‌ند ببیت، قه‌ناعه‌تت هه‌بێت. گه‌ر ده‌ته‌وێت كه‌سێكی‌ خواپه‌رست بیت، به‌م فه‌رمووده‌یه‌ی‌ پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت په‌یوه‌ست ببه‌ كه‌ ده‌فه‌رموێت ) مَن يَأخُذُ عَنّي هذِهِ الكَلِماتِ فَيَعمَلُ بِهِنَّ أَو يَعلَمُ مَن يَعمَلُ بِهِنَّ)). واته‌ هه‌ركه‌س ئه‌م چه‌ند وشه‌یه‌ له‌ من وه‌رگرێ‌ و كاریان پێ‌ بكات یان بزانێ‌ كه‌ كێ‌ كاریان پێ‌ ده‌كات.

گه‌ر ده‌ته‌وێت یه‌كێك بیت له‌ چاكه‌خوازان و دڵسۆزان به‌ شێوه‌یه‌ك خوا بپه‌رسته‌ وابزانه‌ چاوت له‌ خودایه‌، بێگومان گه‌ر تۆ ئه‌و نه‌بینیت ئه‌و تۆ ئه‌بینێت.

گه‌ر ده‌ته‌وێت باوه‌ڕت ته‌واو بێت با ره‌وشتت جوان بێت.

گه‌ر ده‌ته‌وێت خوا خۆشی‌ بوێیت پێویستیی‌ موسڵمانان جێ به‌جێ بكه‌.

گه‌ر ده‌ته‌وێت له‌ قیامه‌تدا به‌ خوای‌ خۆت بگه‌ی‌ و پاك بیت له‌ تاوان خۆت به‌ له‌شی‌ پیسه‌وه‌ مه‌هێڵه‌وه‌ و په‌یوه‌ستبه‌ به‌ خۆشۆردنی‌ ڕۆژانی‌ هه‌ینی‌.

گه‌ر ده‌ته‌وێت ڕۆژی‌ قیامه‌ت له‌ ڕووناكی‌ دا حه‌شر بكرێت و سه‌رفراز بیت له‌ تاریكی‌ سته‌م له‌ كه‌س مه‌كه‌.

گه‌ر ده‌ته‌وێت تاوانت كه‌م ببێت، به‌رده‌وام داوای‌ لێخۆشبوون بكه‌.

گه‌ر ده‌ته‌وێت به‌هێزترین كه‌س بیت، پشت به‌ خوا ببه‌سته‌.

گه‌ر ده‌ته‌وێت خوای‌ گه‌وره‌ عه‌یبت داپۆشێت، عه‌یبی‌ خه‌ڵكی‌ ده‌رمه‌خه‌.

گه‌ر ده‌ته‌وێت خوای‌ گه‌وره‌ گوناهه‌كانت بسڕێته‌وه‌، داوای‌ لێخۆشبوون زۆر بكه‌ و كڕنووش و ملكه‌چی‌ زۆر بۆ بكه‌.

گه‌ر ده‌ته‌وێت چاكه‌ی‌ گه‌وره‌ به‌ده‌ست بهێنیت، ره‌وشت به‌رز و بێ فیز و خۆگربه‌ له‌سه‌ر به‌ڵا.

گه‌ر ده‌ته‌وێت سه‌لامه‌ت بیت له‌ خراپه‌ گه‌وره‌كان، دووره ‌په‌رێز به‌ له‌ به‌دڕه‌وشتی‌ و به‌خیلی‌.

گه‌ر ده‌ته‌وێت سه‌لامه‌ت بیت له‌ تووڕه‌یی‌ خوای‌ گه‌وره‌، به‌ نهێنی‌ شت ببه‌خشه‌ و سه‌ردانی‌ خزمان بكه‌.

گه‌ر ده‌ته‌وێت خوای‌ گه‌وره‌ قه‌رزاریت له‌سه‌ر نه‌هێڵێت ئه‌م دوعایه‌ی‌ پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت بخوێنه‌ ( أَللّهُمَّ اكفِنِي بِحَلالِكَ عَن حَرامِكَ وَاغنِنِي بِفَضلِكَ عَمَّن سِواكَ) ). واته‌ (خوایه‌ حه‌لالم پێ‌ ببه‌خشه‌ له‌ هه‌موو شوێنێكدا له‌ شته‌ قه‌ده‌غه‌ كراوه‌كان بمان پارێزه‌ وه‌ به‌گه‌وره‌یی‌ خۆت ده‌وڵه‌مه‌ندم كه‌ و له‌ پێویستی‌ كه‌سان به‌دوورم كه‌).

گه‌ر ده‌ته‌وێت كه‌ پاریزراو بیت له‌ شه‌ڕی‌ گه‌ل و هۆز ئه‌م دوعایه‌ بخوێنه‌ { أَللّهُمَّ إِنّا نَجعَلُكَ فِي نُحُورِهِم وَنَعُوذُ بِكَ مِن شُرُورِهِم. واته خوایه‌ فێڵ و ته‌ڵه‌كه‌یان له‌ خۆیان بێت و په‌نا ئه‌گرین به‌ تۆ له‌ شه‌ڕو خراپه‌یان.

گه‌ر ده‌ته‌وێت ڕزق و ڕۆزیت زۆر بێت، به‌رده‌وام به‌ له‌سه‌ر خوێندنی‌ هه‌ردوو سووره‌تی‌: ( الإنشراح و الكافرون ).

گه‌ر ده‌ته‌وێت برسی‌ و تینووت نه‌بێت، به‌رده‌وام به‌ له‌سه‌ر خوێندنی‌ سووره‌تی‌ قریش[/size]

سەرچاوە/ داهێن نێت

http://www.kurdupload.com/images/XTEu1322333751/777.PNG

[size=16]ئەگەر شێوەی روخسارمان بە دەست خۆمان بوایە بە جوانترین شێوە درووستمان ئەكرد بەڵام خۆ شێوەی دەروونمان بە دەست خۆمانە بۆ بە جوانترین شێوە بوونیادی نەنێین[/size]

2

وه‌ڵام: گه‌ر ده‌ته‌وێت .... گه‌ر ناشته‌وێت كه‌یفی خۆته‌

ده‌ستت خۆش بێت ... سه‌ركه‌وتووبی

http://www.facebook.com/baxtear.kurdi

رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری

بەگریانەوە بانگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم

3

وه‌ڵام: گه‌ر ده‌ته‌وێت .... گه‌ر ناشته‌وێت كه‌یفی خۆته‌

ده‌ستت خۆش بێت ... سه‌ركه‌وتووبی

زۆر سوپاس برام

http://www.kurdupload.com/images/XTEu1322333751/777.PNG

[size=16]ئەگەر شێوەی روخسارمان بە دەست خۆمان بوایە بە جوانترین شێوە درووستمان ئەكرد بەڵام خۆ شێوەی دەروونمان بە دەست خۆمانە بۆ بە جوانترین شێوە بوونیادی نەنێین[/size]

4

وه‌ڵام: گه‌ر ده‌ته‌وێت .... گه‌ر ناشته‌وێت كه‌یفی خۆته‌

ده ست خوش كاك ياسين برام

5

وه‌ڵام: گه‌ر ده‌ته‌وێت .... گه‌ر ناشته‌وێت كه‌یفی خۆته‌

baxtear kurdi نووسی:

ده‌ستت خۆش بێت ... سه‌ركه‌وتووبی

6

وه‌ڵام: گه‌ر ده‌ته‌وێت .... گه‌ر ناشته‌وێت كه‌یفی خۆته‌

ده‌ستت خۆش بێت خودا جه‌زای خێرت  باته‌وه‌:)

[center]http://www.kurdupload.com/images/fvJy1351717557/lklk.jpg
نازانم بۆ قسه یكم بۆ وتن نییه  هیچ ناڵێم .....ته نیا یه ك شت نه بێ
ئه ڵێم خودایه هه رگیز جێم مه هێڵه من هه میشه موحتاجی تۆم ..
[/center]

7

وه‌ڵام: گه‌ر ده‌ته‌وێت .... گه‌ر ناشته‌وێت كه‌یفی خۆته‌

گه‌ر ده‌ته‌وێت ڕۆژی‌ قیامه‌ت له‌ ڕووناكی‌ دا حه‌شر بكرێت و سه‌رفراز بیت له‌ تاریكی‌ سته‌م له‌ كه‌س مه‌كه‌.

گه‌ر ده‌ته‌وێت تاوانت كه‌م ببێت، به‌رده‌وام داوای‌ لێخۆشبوون بكه‌.

گه‌ر ده‌ته‌وێت به‌هێزترین كه‌س بیت، پشت به‌ خوا ببه‌سته‌.

ده‌ستت خۆش بێت خودا جه‌زای خێرت  باته‌وه‌:)

ئه‌کرێ له‌ گه‌ڵ ئاسمان ڕێککه‌وین دوووباڵی ئه‌فسوناویم باتێ...تا بۆ لای بفڕم؟! ئه‌شێ ده‌ریا له‌ گه‌ڵما هه‌ند میهرابان بێت نه‌هێڵێ قوڵای بمخنکێنێ .شه‌پۆله‌کانیش ئارام کاته‌وه‌ ...تا له‌ لای له‌نگه‌ربگرم ئه‌وه‌ی که‌ ئاسته‌مه‌و ناکرێ ..ئه‌ی یار مه‌ودای نێوان...ڕۆحی من و دڵی تۆیه‌ نازانم چۆن هه‌نگاو بنێم و چۆن بیبڕم ؟!
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm

8

وه‌ڵام: گه‌ر ده‌ته‌وێت .... گه‌ر ناشته‌وێت كه‌یفی خۆته‌

دةستت خؤشبێت برام سةركةوتوو بيت

[size=24]
به‌من بڵێ‌ پێش له‌دایك بوونت له‌كوێ‌ بوی‌ , تا پێت
بڵێم دوای‌ مردنت له‌كوێ‌ ده‌بیت....!


"شۆپنهاوەر"[/size]

9

وه‌ڵام: گه‌ر ده‌ته‌وێت .... گه‌ر ناشته‌وێت كه‌یفی خۆته‌

ده ست خؤش خوا باداشتت باته وه

[size=24]من لەفەیسبوک[/size]
[center][size=24]خۆزگه‌ بۆ تانهه‌ جارێکــــــیش که‌ ئه‌ڵێم
"باشم"
که‌سێک هه‌بوایه‌ سه‌یری چاوه‌کانمی کردایه‌ و له‌ ئامێزی گرتمایه‌ و بیوتایه‌ "لێت تێ ئه‌گه‌م".
[/size][/center]
.



[size=34]کیبۆردی کوردی لاتینی دابگرە[/size]

10

وه‌ڵام: گه‌ر ده‌ته‌وێت .... گه‌ر ناشته‌وێت كه‌یفی خۆته‌

زۆر سوپاسی هەمووتان دەکەم بۆ پەیامە جوانەکانتان

http://www.kurdupload.com/images/XTEu1322333751/777.PNG

[size=16]ئەگەر شێوەی روخسارمان بە دەست خۆمان بوایە بە جوانترین شێوە درووستمان ئەكرد بەڵام خۆ شێوەی دەروونمان بە دەست خۆمانە بۆ بە جوانترین شێوە بوونیادی نەنێین[/size]