بابه‌ت: شیکارێکی وورد بۆ گۆڵی یەکەمی ڕیال مەدرید بەرامبەر ئەیاکس
[size=16]ڕۆژی سێشەممە له میانه‌ی یاریه‌کانی چامپیۆن لیگ و له یاری گروپی دووی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌دا هه‌ردوو یانه‌ی ڕیال مه‌درید و ئه‌یاکس ئهمهستهردامی هۆڵه‌ندی به‌یه‌ك گه‌یشتن و مه‌دریدیه‌کان به‌ئه‌نجامی 3 گۆڵی یاریزانان ڕۆناڵدۆ و کاکا و بنزیمه سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا.
ئه‌وه‌ی ده‌مانه‌وێت ئاماژه‌ی پێ بکه‌ین شیکاریه‌که له‌سه‌ر گۆڵی یه‌که‌می یانه‌ی ڕیال مه‌دردی که به‌خێراییه‌کی زۆر و له هێرشێکی پێچه‌وانه‌دا تۆمار کرا وه بووه‌ته جێگه‌ی لێدوانی زۆرێك له ڕۆژنامه و سایته وه‌رزشیه‌کان.
[/size]
[size=24]چۆنیه‌تی ده‌ست پێکردنی هێرشه‌که :[/size]
[size=24]ڕامۆس تۆپێك له هێرشبه‌رانی ئه‌یاکس له سوچی ڕاستی هێڵی سزای یانه‌ی ڕیال مه‌دریده‌وه وه‌رده‌گرێت و پاشانیش تۆپه‌که به‌چه‌ند مه‌ترێك به‌ئاراسته‌ی ئۆزێڵ ده‌نێرێت ناوبراو ته‌نها نزیکه‌ی 10 یارد بهتۆپهکهوه به‌ره‌وپێشه‌وه ده‌ڕوات و پاشانیش به‌ئاراسته‌ی ڕۆناڵدۆ تۆپه‌که ڕزگارده‌کات ، له‌کاتێکدا ڕۆناڵدۆ ته‌نها له نیوه‌ی یاریگادایه ، له لێدوانێکی کوردا و به‌یه‌ك لێدان ڕۆناڵدۆ تۆپه‌که بهکاکا ده‌دات و پاشانیش ناوبراو به‌هه‌مان شێوه تۆپه‌که به ڕۆناڵدۆ ده‌داته‌وه ، ڕۆناڵدۆ بۆ جارێکی تر به‌یه‌ك لێدوان تۆپه‌که ده‌دات به ئۆزیل و ئه‌وه‌یش بۆ پێشه‌وه بۆ بنزیمه پاشانیش ناوبراو تۆپه‌که به لێدانێکی کورت و نزم ئاراسته‌ی هێڵی سزای ئه‌یاکس ده‌کات وڕۆناڵدۆش به‌لێدانێکی یه‌کسه‌ر و به‌هێز گۆڵه‌که تۆمار ده‌کات.
[/size]
ژماره‌ی ئهویاریزانانیه له‌م هێرسهدا به‌ژداریان کردووه : 5 یاریزانه که پێهاتوون له { ڕامۆس ، ئۆزیل ، ڕۆناڵدۆ ، کاکا ، بنزیمه }.
ژماره‌ی لێدانه‌کان : ڕۆناڵدۆ 2، ئۆزل 2 ، کاکا 1 ، ڕامۆس 1 ، بنزیمه 1
خێرای گۆڵه‌که ته‌نها13 سانیه‌یه ، ئه‌مه‌ش ده‌بێت به‌یه‌کێك له خێراتری هێرشه ههڵگهراوهکان له میانه‌ی یاریه‌کانی چامپیۆن لیگدا.
تۆپه‌که حه‌وتجار وه‌رگیراوه و 13 جار لێدراوا،
له‌م باره‌یه‌وه مارکا ده‌ڵێت خێرای گۆڵه‌که هێنده‌یه که‌یه‌کسانه به سه‌رهه‌ڵبڕین فرانک دی بۆری ڕاهێنه‌ری ئه‌یاکس .
[size=24]بۆ بینینی گۆڵەکە فەرموو لە خوارەوە سەیری بکە [/size]
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=SZ9AmOzpnHM[/youtube]
لە یاریگا نێت وەرم گرتووە بەدەستکارییەوە