بابه‌ت: فێر بووم...!
[center][size=24]فێر بووم،،..ئه‌و که‌سه‌ی له ژیاندا دڵخۆشم ده‌کات،که‌سێکه که پێم ده‌ڵێت :تۆ ئه‌مڕۆ دڵ خۆشت کردم
فێر بووم.... میهره‌بان بوون له باش بوون زۆرگرنگتره.
فێر بووم... هه‌رگیز دیارییه‌ک که له‌لایه‌ن منداڵێکه‌وه پێشکه‌شم ده‌کرێت ره‌ت نه‌که‌مه‌وه.
...
فێربووم ....بۆ که‌سێک که ناتوانم به هیچ جۆرێك یارمه‌تی بده‌م نزا بکه‌م.
فێر بووم.....که هه‌ندێك جار هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که یه‌ك که‌س ده‌یه‌وێت،ته‌نها ده‌ستێکه بۆ گرتنی ده‌ستی ،و دڵێکه بۆ تێگه‌یشتنی.
فێر بووم ...که ڕوداوه بچوکه‌کانی ڕۆژانه‌یه ژیان جوان ده‌که‌ن.
فێر بووم ...که چاو داخستن له ئاست ڕاستییه‌کان،نابێته هۆی گۆڕانیان.
فێر بووم...ئه‌وه خۆشه‌ویستییه که برینه‌کان ساڕ‌ێژ ده‌کات نه‌ک کات.
فێر بووم...کاتێك ڕووبه ڕووی که‌سێك ده‌بمه‌وه چاوه‌ڕێی بزه‌یه‌کی ڕاسته‌قینه‌ی لێم هه‌یه.
فێر بووم...که‌س له چاوی ئێمه‌دا ته‌واو ده‌ر ناکه‌وێت هه‌تا ئه‌و کاته‌ی عاشق ده‌بین.
فێر بووم که ژیان قورسه،به‌ڵام من له‌و سه‌خت تر م.
فێر بووم...که هه‌له‌کان له ده‌ست مان ده‌ر ناچن به‌ڵکو که‌سێکیتر دێت و ده‌ست به سه‌ر هه‌له له‌ده‌ست چووهکانماندا ده‌گرێت.
فێر بووم...که ئاواتم ئه‌وه‌یه ،به‌ر له مردنی دایکم له جارێك زیاتر پێی بڵێم خۆشم ده‌وێت.
فێر بووم...که پێکه‌نین هه‌رزانترین ڕیگایه که به هۆیه‌وه ده‌توانین ڕوانینه‌کانمان فراوان بکه‌ین...
سەرچاوە : پەیجى ووتەى ناوداران[/size][/center]
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm