بابه‌ت: ئه‌مشه‌و
[size=16]شه‌وێكی چه‌ند سارد و سڕه!!
باڵی ڕه‌شی هه‌وری خه‌فه‌ت،
ئاسمانی دڵمی پۆشیوه..
مۆمی ژووری پڕ ته‌نیاییم،
وه‌كو دڵم كز ده‌سوتێ..
ده‌ستی به ئێشی جودایی
لیمۆی ڕۆحمی گوشیوه ..
شه‌وێكی چه‌ند به ئازاره..
شار كش و مات،
ته‌نها چاوی من بێداره ..!
دواین بزه له‌سه‌ر لێوه،
وه‌ك گه‌ڵای ده‌م (با)ی پاییز
بۆی هه‌ڵخرا په‌تی سێداره ..
شه‌ویكی خامۆش و تاره ..
شتێك نیه شیرینتربێ،
له ترپه‌ی پێت
مه‌لی (به‌ربو)م سه‌رگه‌ردانه
بۆ ئه‌دره‌سێك،
یان لاكوختێك كردبێته جێت.
*
ئه‌مشه‌و باران بوو به ئه‌سرین
به چاوانما هاتنه خوار ..
بروسكه بوو به پشكۆی گڕ
سوتانی هێنا به ئاشكار *
------------------------------------------------------------------------------------
* ئاشكار: هاومانای (دیاری)یه له زمانی كوردی په‌تی .
[/size]
[size=24]
.[/size]
سیروان عباس
شەقایق بۆ خۆر هاتۆتە سەما
زەردەی خۆرنشین چەندە سامناکە
خەیاڵی مەرگ دێنێ بەسەرما
خۆزگە ئەمتوانی بەری بەیانان
خۆری ئومێدت بۆ بوەستێنم
لە ڕەنگاڵەیی قەوس و قەزەحدا
پەیکەری باڵات بۆ بنەخشێنم