1

بابه‌ت: شه‌ونويژ سیمای سالحانه

[size=24]شه‌ونويژ سیمای سالحانه
قورانی پیرؤز وه‌سفی چاکه‌کاران محسنین ده‌کات کانوا قليلا من الليل ما يهجعون و بالاسحار هم يستغفرون، الذاريات واته‌ ئه‌و چاکه‌کارانه‌ به‌شه‌و که‌م ده‌خه‌وتن و شه‌ونويژیان ده‌کرد و تا به‌ربه‌یان ده‌پارانه‌وه‌ و داوای ليخؤشبوونیان ده‌کرد ،، برواداران به‌کردنی فه‌رزه‌کانی و پاشان به‌جئ به‌جئ کردنی سوننه‌ته‌کانی له‌ خوا نزیک ده‌بيته‌وه‌و ده‌بيته‌ خؤشه‌ویستی خوا ، هه‌روه‌ک پيغه‌مبه‌ر درودی خوای لئ بيت ده‌فه‌رموويت خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموويت هه‌رکه‌س دوژمنایه‌تی دؤستيکی من بکات ئه‌وا دوژمنایه‌تی له‌گه‌ل مندا ده‌کات و من روو به‌ رووی ده‌وه‌ستم .... به‌نده‌ی منیش به‌‌هیچ شتيکی خؤشه‌ویست خؤی له‌من نزیک ناکه‌وته‌وه‌ که‌وه‌ک فه‌رزه‌کان بيت .... وه‌ به‌رده‌وام به‌نده‌ی من به‌ کردنی سونه‌ته‌کانی خؤی له‌من نزیک ده‌کاته‌وه‌ ، تا خؤشه‌ویست ده‌بئ له‌لام .... که‌ خؤشم ویست هاوکاری ده‌که‌م له‌ بینین و بیستن و کارو کرده‌وه‌ و هاتو چوونی دا. وه‌ هه‌رچی داوابکات پيی ده‌به‌خشم و په‌ناشم له‌هه‌رچی پئ بگرئ په‌نای ده‌ده‌م ... پيغه‌مبه‌ر درودی خوای لئ بيت ئه‌وه‌نده‌ زؤر له‌شه‌و نويژدا به‌ پيوه‌ ده‌وه‌ستا قاچی ئازاری ده‌گه‌یشت و ماندوو ده‌بوو ، پيیان وت خؤ تؤ خوا له‌ گوناهی به‌رودوات خؤش بووه‌ بؤ ئه‌وه‌نده‌ خؤت ماندوو ده‌که‌ی فه‌رمووی افلااکون عبدا شکورا پيغه‌مبه‌ر درودی خوای لئ بيت هانمان ده‌دات بؤ ئه‌م عیباده‌ته‌ که‌ به‌ته‌نها هه‌ستان و کردنی نويژيکی کورت پاداشتيکی زؤر گه‌وره‌ی پئ ده‌ست ده‌که‌ويت هه‌روه‌ک ده‌فه‌رموويت ئه‌گه‌ر پیاو له‌ شه‌ودا خيزانه‌که‌ی خه‌به‌رکرده‌وه‌ و به‌یه‌که‌وه‌ دوورکات نويژیان کرد ، یان هه‌ر که‌سه‌ به‌ته‌نها دوو رکاتی کرد ، خوای گه‌وره‌ له‌ الذاکرین و الذاکرات دا ناویان تؤمار ده‌کات . هه‌روه‌ها پيغه‌مبه‌ر درودی خوای لئ بيت هانی عبدالله ی کوری عومه‌ری دا بؤ شه‌وو نويژی و فه‌رمووی عبدالله پیاوی چاکه‌ ، بریا شه‌و نويژی ده‌کرد ئیتر عبدالله هه‌موو شه‌و شه‌ونويژی ده‌کرد و که‌م ده‌خه‌وت ،دیاره‌ له‌ شه‌و نویژدا دوعا زیاتر قبوول ده‌بيت چونکه‌ پيغه‌مبه‌ر درودی خوای لئ بيت ده‌فه‌رموويت ان في الليل لساعة لايوافقها رجل مسلم يسال الله تعالي خيرا من امر الدنيا و الاخرة الا اعطاة اياة ، وذالک کل ليلة[/size]

2

وه‌ڵام: شه‌ونويژ سیمای سالحانه

جزاك الله‌ خیرا

[center]زۆر شتی من هەیە لای خۆت گلت داوەتەوە
خەو.. خۆراک.. خەیاڵ.. بیرکردنەوە و هۆش
پێم بڵی کەی دەبمەوە خاوەنیان !!
[/center]