1

بابه‌ت: ئه‌ی سی ده‌یه‌وێت ڤان پیرسی بباته‌ ریزه‌کانیه‌وه‌

ڕۆژنامه‌كانی‌ ئیتاڵیا ئاشكرایانكرد كه‌ به‌رپرسانی‌ یانه‌ی‌ ئه‌ی‌ سی میلان ده‌یانه‌وێت رۆبین ڤان پێرسی‌ یاریزانی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ هۆڵنداو هێرشبه‌ری‌ یانه‌ی‌ ئه‌رسناڵی‌ ئینگلیزی‌ بگوازنه‌وه‌ ریزه‌کانیان‌و گرێبه‌ستێكی‌ له‌گه‌ڵ ئیمزابكه‌ن.
ڕۆژنامه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كه‌ن که‌ به‌رپرسانی‌ یانه‌ی‌ ئه‌ی‌ سی میلان به‌ نیازن له‌ ماوه‌ی‌ داهاتوودا گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی‌ یانه‌ی‌ ئه‌رسناڵ ده‌ستپێبكه‌ن به‌مه‌به‌ستی‌ ڕێكه‌وتنی‌ هه‌ردوو یانه‌ له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی‌ ئه‌و یاریزانه‌ بۆ ڕیزی‌ یانه‌كه‌یان‌و بۆندێكی گرانبه‌هایان ئاماده‌ كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ كاتی‌ رێكه‌وتنی‌ هه‌ردوو یانه‌دا له‌سه‌ر هاتنی‌ ڤان پێرسی‌ بۆ ڕیزی‌ یانه‌كه‌یان پێشكه‌شی‌ یانه‌ی‌ ئه‌رسناڵی‌ بكه‌ن.
شایه‌نی‌ باسه‌ ڕۆبین ڤان پێرسی‌ ته‌مه‌ن 28 ساڵ له‌ وه‌رزی‌ 2004ـه‌وه‌ له‌ ڕیزی‌ یانه‌ی‌ ئه‌رسناڵ یاری‌ ده‌كات‌و له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌شدا وه‌رزی‌ 2013 بۆنده‌كه‌ی‌ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ فه‌رمی‌

2

وه‌ڵام: ئه‌ی سی ده‌یه‌وێت ڤان پیرسی بباته‌ ریزه‌کانیه‌وه‌

ئیشالا دێته‌ میلان به‌راستی یاریزانێکی به‌توانایه‌
ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م هه‌واڵه‌

[center]زۆر شتی من هەیە لای خۆت گلت داوەتەوە
خەو.. خۆراک.. خەیاڵ.. بیرکردنەوە و هۆش
پێم بڵی کەی دەبمەوە خاوەنیان !!
[/center]

3

وه‌ڵام: ئه‌ی سی ده‌یه‌وێت ڤان پیرسی بباته‌ ریزه‌کانیه‌وه‌

Hussien_Kurdo نووسی:

ئیشالا دێته‌ میلان به‌راستی یاریزانێکی به‌توانایه‌
ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م هه‌واڵه‌

http://www.facebook.com/baxtear.kurdi

رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری

بەگریانەوە بانگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم