بابه‌ت: ژنێک به دیتنی وه‌سڵی کاره‌بای ماڵه‌که‌ی له‌خۆچوو
ژنێک به دیتنی وه‌سڵی کاره‌بای ماڵه‌که‌ی له‌خۆچوو
ژنێکی به‌ساڵاچووی ئێرانی دوای ئه‌وه‌ی چاوی به وه‌سڵی کاره‌بای ماڵه‌که‌ی که‌وت، له‌خۆچوو و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه کرا.
به‌پێی هه‌واڵێکی ناوه‌ندی هه‌واڵی ئێرانی، ئه‌م ژنه که له ماڵه‌که‌ی ته‌نیا دوو ئامێری کاره‌بایی هه‌یه که بریتین له گڵۆپێک و سه‌لاجه‌یه‌ک، نزیک 7هه‌زار دۆلار پاره‌ی کاره‌بای بۆ هاتبوو.
دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند مانگ له‌مه‌وبه‌ر، یارمه‌تیی حکومه‌ت له‌سه‌ر وزه و کاڵا سه‌ره‌کییه‌کان له ئێران هه‌ڵگیرا، نرخی وزه و کاڵاکان به رێژه‌یه‌کی به‌رچاو به‌رزبۆوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی کاره‌بای "شاری کورد" که ئه‌م ژنه‌ی تێیدا ده‌ژیت، گوتوویه‌تی که چاو به وه‌سڵه‌که‌دا ده‌خشێنێته‌وه و له‌وانه‌یه هه‌ڵه‌یه‌ک رووی دابێت.
[center][size=24]خۆزگه بۆ تانهه جارێکــــــیش که ئه‌ڵێم
"باشم"
که‌سێک هه‌بوایه سه‌یری چاوه‌کانمی کردایه و له ئامێزی گرتمایه و بیوتایه "لێت تێ ئه‌گه‌م".[/size][/center]
.
[size=34]کیبۆردی کوردی لاتینی دابگرە[/size]