1

بابه‌ت: وانه‌ی دووه‌م :له‌به‌ر كردنی فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌ وسلم)

عن عمر رضي الله عنه قال "بينما نحن جلوس عند رسول الله صلى الله عليه وسلم ذات يوم إذ طلع علينا رجل شديد بياض الثياب شديد سواد الشعر لا يرى عليه أثر السفر ولا يعرفه منا أحد حتى جلس إلى النبي صلى الله عليه وسلم فأسند ركبتيه إلى ركبتيه ووضع كفيه على فخذيه قال يا محمد أخبرني على الإسلام فقال رسول الله صلى الله عليه وسلم الإسلام أن تشهد أن لا إله إلا الله وأن محمدا رسول الله وتقيم الصلاة وتؤتي الزكاة وتصوم رمضان وتحج البيت إن استطعت إله سبيلا قال صدقت قال فعجبنا له يسأله ويصدقه قال فأخبرني عن الإيمان قال أن تؤمن بالله وملائكته وكتبه ورسله واليوم الآخر وتؤمن بالقدر خيره وشره قال صدقت قال فأخبرني عن الإحسان قال أن تعبد الله كأنك تراه فإن لم تكن تراه فإنه يراك قال فأخبرني عن الساعة قال ما المسؤول عنها بأعلم من السائل قال فأخبرني عن أماراتها قال أن تلد الأمة ربتها وأن ترى الحفاة العراة العالة رعاء الشاة يتطاولون في البنيان قال ثم انطلق فلبثت مليا ثم قال لي يا عمر أتدري من السائل قلت الله ورسوله أعلم قال فإنه جبريل أتآكم يعلمكم دينكم" رواه مسلم


واتا :له‌ عمره‌ كوری خطاب خوای لێرازیبێ ئه‌فه‌رمووێ ڕۆژێكیان لای پێغه‌مبه‌ری خوا( صلی الله علیه‌ وسلم )دانیشتبوین ،له‌ ناكاوێكا پیاوێكمان لێده‌ركه‌وت جلی زۆر سپی بوو ،مووی زۆر ره‌ش بوو نیشانه‌ی سه‌فه‌ری پێوه‌ دیار نه‌بوو ،كه‌سیش له‌ ئێمه‌ نه‌ی ده‌ناسی هاته‌ لای پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه‌ وسلم
وه‌ هه‌ردوو ناوله‌پی خسته‌ سه‌ر ڕانه‌كانی ،ئینجا وتی : ئه‌ی محمد صلی الله علیه‌ وسلم هه‌واڵم پێبده‌ ده‌رباره‌ی ئیسلام پێغه‌مبه‌ری خوا( صلی الله علیه‌ وسلم ) فه‌رمووی :ئیسلام ئه‌وه‌یه‌ شاهێدی بده‌ی به‌ {لا اله الا الله} واتا هیچ په‌رستراوێكی حه‌ق نیه‌ ته‌نها الله شایه‌نی په‌رستنه‌ وه‌ شاهێدی بده‌ به‌ {محمد رسول الله} یه‌ محمد (صلی الله علیه‌ وسلم ) له‌لایه‌ن خوداوه‌ ڕه‌وانه‌كراوه‌ وه‌ واجبه‌ شوێنی بكه‌وین ،
وه‌ نوێژ بكه‌یت وه‌ك خۆی به‌ڕێكی وه‌ زه‌كات بده‌ی وه‌ ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زان بگریت وه‌ حه‌ج بكه‌ی ئه‌گه‌ر توانای چونت هه‌بێت پرسیار كه‌ره‌كه‌ وتی : ڕاست ده‌كه‌ی ،عمر (خوای لێرازی بێ )
ئه‌ڵێ:پێمان سه‌یربوو پرسیاری لێده‌كا و ده‌شڵێ ڕاست ده‌كه‌ی ! پرسیار كه‌ره‌كه‌ وتی :ئینجا هه‌واڵم پێبده‌ ده‌رباره‌ی ئیمان . پێغه‌مبه‌ری خوا( صلی الله علیه‌ وسلم ) فه‌رمووی ئه‌وه‌یه‌ بروات هه‌بێ به‌ خوا و فریشته‌كان و كتێبه‌كانی و پێغه‌مبه‌ره‌كانی و به‌ ڕۆژی دووای وه‌ بروات هه‌بێ به‌ قه‌ده‌ر و خێر و شه‌ریه‌وه‌ پرسیاركه‌ره‌كه‌ وتی :ڕاست ده‌كه‌ی ،پرسیاركه‌ره‌كه‌ وتی :ئینجا هه‌واڵم پێبده‌ ده‌رباره‌ی ئیحسان . پێغه‌مبه‌ری خوا( صلی الله علیه‌ وسلم )فه‌رمووی :ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خوا بپه‌رستی وه‌ك ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تۆ بیبینی ، وه‌ ئه‌گه‌ر نه‌شی بینی ئه‌وه‌ ئه‌و تۆ ئه‌بینێ .ئینجا پرسیار كه‌ره‌كه‌ وتی : هه‌والم پێبده‌ ده‌رباره‌ی هاتنی كاتی قیامه‌ت . پێغه‌مبه‌ری خوا( صلی الله علیه‌ وسلم ) فه‌رمووی ئه‌وه‌ی پرسیاری لێكراوه‌ زاناتر نیه‌ له‌ پرسیار كه‌ر .پرسیاركه‌ره‌كه‌ ووتی: ده‌ هه‌واڵم پێبده‌ ده‌رباره‌ی نیشانه‌كانی ڕۆژی دوای .نیشانه‌ی نزیك بونه‌وه‌ی قیامه‌ت : پێغه‌مبه‌ری خوا( صلی الله علیه‌ وسلم ) فه‌رمووی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئافره‌تی كۆیله‌ خاوه‌ندار و گه‌وره‌ی خۆی ببێ ،وه‌ ببینێت كه‌ پێپه‌تی و رووت و هه‌ژاره‌كان و شوانی مه‌ڕان خانو به‌رز بكه‌نه‌وه‌ به‌سه‌ر یه‌ك ئینجا پرسیاركه‌ره‌كه‌ ڕۆیشت ،وه‌ ماوه‌یه‌كی زۆر ماینه‌وه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا( صلی الله علیه‌ وسلم ) فه‌رمووی :ئه‌ی عمر ئایه‌ ئه‌زانی كێ بوو پرسیار كه‌ره‌كه‌ ؟وتم: خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی زاناترن . پێغه‌مبه‌ری خوا( صلی الله علیه‌ وسلم ) فه‌رمووی ئه‌وه‌ جبریل بوو هات بۆ لاتان تا دینه‌كه‌تان فێربكات .

http://up99.com/upfiles/jpg_files/9lQ43152.jpg

سه‌رچاوه‌: چل فه‌رمووده‌ی ئیمام نه‌وه‌وی .

2

وه‌ڵام: وانه‌ی دووه‌م :له‌به‌ر كردنی فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌ وسلم)

ئه‌وه‌ بۆ كه‌س وڵام نانوسێ .......ده‌ترسن كاكه‌ قه‌ینا ئه‌مه‌ زۆر درێژه‌ له‌به‌ری مه‌كه‌ن wink

3

وه‌ڵام: وانه‌ی دووه‌م :له‌به‌ر كردنی فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌ وسلم)

شه‌ره‌فخان نووسی:

ئه‌وه‌ بۆ كه‌س وڵام نانوسێ .......ده‌ترسن كاكه‌ قه‌ینا ئه‌مه‌ زۆر درێژه‌ له‌به‌ری مه‌كه‌ن wink

[size=24]من نه‌م دیبو خاڵه‌شه‌ڕه‌ف ئێستا خه‌زنم كرد له‌ كۆمپیوته‌ر إن شاءالله به‌ حه‌ون و قوه‌تی خوا له‌ به‌ ری ئه‌ كه‌ م به‌ لام یه‌كه‌م وسێیه‌مم له‌به‌ره‌[/size]

4

وه‌ڵام: وانه‌ی دووه‌م :له‌به‌ر كردنی فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌ وسلم)

ده‌ستت خۆش بێت براکه‌م
خوای گه‌وره‌ پاداشتی خێرت بداته‌وه‌...

ئه‌کرێ له‌ گه‌ڵ ئاسمان ڕێککه‌وین دوووباڵی ئه‌فسوناویم باتێ...تا بۆ لای بفڕم؟! ئه‌شێ ده‌ریا له‌ گه‌ڵما هه‌ند میهرابان بێت نه‌هێڵێ قوڵای بمخنکێنێ .شه‌پۆله‌کانیش ئارام کاته‌وه‌ ...تا له‌ لای له‌نگه‌ربگرم ئه‌وه‌ی که‌ ئاسته‌مه‌و ناکرێ ..ئه‌ی یار مه‌ودای نێوان...ڕۆحی من و دڵی تۆیه‌ نازانم چۆن هه‌نگاو بنێم و چۆن بیبڕم ؟!
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm

5

وه‌ڵام: وانه‌ی دووه‌م :له‌به‌ر كردنی فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌ وسلم)

خوا خێری ئێوه‌ش بنوسێ ... ان شاء الله سه‌ركه‌وتو ئه‌بن بۆ له‌به‌ر كردنی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ فه‌رمووده‌یه‌ ...

6

وه‌ڵام: وانه‌ی دووه‌م :له‌به‌ر كردنی فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌ وسلم)

ببورە
دەستت خۆشبێ ئەوە وەڵامم نووسی big_smile

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .