بابهت: ئەمەوێ لەبیرت کەم
[size=16]ئەمەوێ لەبیرت کەم
بەڵام کاتێ لەئاوێنە خۆم ئەبینم
ئەڵێم نابێ....
ئاخر کەمن وەک وێنەی تۆم
جا چۆن ئەکرێ
ناوی منیش بێ وەفابێ....
ئەمەوێ ناوت نەبەم
بەس ناتوانم
کاتێ ناوی تۆ ئەبیستم....
یەکسەر ئەگریم
چونکە سەختە ئەو دەمانەی
کەلێت دوورم خۆشەویستم...
ئەمەوێ بڵێم بەسە
منت نەوێ و
نامەی ئەشقت بۆم مەنووسە...
بەس ناتوانم کەمن دڵم رۆژنامەبێ
دڵنیام ئازیز
دڵی تۆش رۆژنامەنووسە...
سۆران جاف٢٠١١/١٠/٢[/size]