1

بابه‌ت: ستراتیجیه‌تت بگۆڕه‌ ،،،،،

[size=16]ستراتیجیه‌تت بگۆرِه‌.....

پیاوێكى كوێر له‌سه‌ر سه‌كۆى بینایه‌كدا دانیشتبوو كڵاوه‌كه‌ى له‌ به‌رده‌م پێكانیدا دانابوو، وه‌ له‌ لاشیه‌وه‌ له‌وحه‌یه‌ك كه‌ له‌سه‌رى نوسرابوو ( من كوێرم تكایه‌ یارمه‌تیم بده‌ن).
پیاوێك كه‌ كارى ئیعلانات بوو به‌لایا تێپه‌رِبوو كه‌ گه‌شته‌ لاى وه‌ستا ، بینى كڵاوه‌كه‌ى بێجگه‌ له‌ چه‌ند برِێكى كه‌م پاره‌ هیچى تێدا نه‌بوو.... كه‌مێك پاره‌ى دا به‌ كابراكه‌ و به‌بێ رِوخسه‌ت وه‌رگرتن له‌وحه‌كه‌ى برد و شتى ترى له‌سه‌ر نووسى....
كاتێ ته‌واو بوو له‌ نووسین له‌وحه‌كه‌ى له‌به‌رده‌م كابرادا دانا و به‌ رِێى خۆیدا رِۆى.....
هه‌ر هه‌مان رِۆژ پیاوى ئیعلاناته‌كه‌ به‌وێدا تێپه‌رِیه‌وه‌ به‌ڵام بینى كڵاوه‌كه‌ پرِه‌ له‌ پاره‌..!!!
كابرا كوێره‌كه‌ ده‌نگى پێى پیاوه‌كه‌ى ناسیوه‌ و لێى پرسى : ئه‌گه‌ر تۆ ئه‌و كه‌سه‌ى له‌سه‌ر له‌وحه‌كه‌ شتت نوسى ئایا چیت نوسیوه‌؟؟
ئه‌ویش وه‌ڵامى دایه‌وه‌ و ووتى : هیچ شتێ غه‌یرى رِاستیم نه‌نوسیوه‌.... زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كى كرد و رِۆى، كوێره‌كه‌ نه‌یزانى چى نووسراوه‌...
به‌ڵام ئه‌وه‌ى كه‌ نوسرابوو بریتى بوو له‌ : ( ئێمه‌ له‌ وه‌رزى به‌هارداین به‌ڵام ناتوانم جوانیه‌كانى ببینم)...
به‌گۆرِینى ئه‌و نوسراوه‌ كه‌ ته‌نها زیادكردنى چه‌ند ووشه‌یه‌ك بوو به‌ڵام بووه‌ هۆى ئه‌وه‌ى زیاتر یارمه‌تى وه‌ربگرێت و سوودى لێ ببینێت...
ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌گه‌ر ئێمه‌ چه‌ند بوارێك كه‌ بۆمان ئاسان نی یه‌ و ناگونجێ ستراتیجیه‌تى خۆمان بگۆرِین بێ گومان به‌ره‌و باشتر ده‌گۆرِێین.....

به‌8
[/size]

[center]زۆر شتی من هەیە لای خۆت گلت داوەتەوە
خەو.. خۆراک.. خەیاڵ.. بیرکردنەوە و هۆش
پێم بڵی کەی دەبمەوە خاوەنیان !!
[/center]

2

وه‌ڵام: ستراتیجیه‌تت بگۆڕه‌ ،،،،،

[size=16]زۆر زۆر نایاب بوو كاك حوسێن
ده‌سته‌كانت خۆش و هیوادارم به‌ورده‌وام بیت له‌و جۆره‌ بابه‌ت دانانه‌[/size]

3

وه‌ڵام: ستراتیجیه‌تت بگۆڕه‌ ،،،،،

سوپاس براکه‌م

[center]زۆر شتی من هەیە لای خۆت گلت داوەتەوە
خەو.. خۆراک.. خەیاڵ.. بیرکردنەوە و هۆش
پێم بڵی کەی دەبمەوە خاوەنیان !!
[/center]