بابه‌ت: ژیان چییه؟ چی ژیانه؟
[size=24]تا ئێستا له‌خۆمان پرسیوه چی ژیانه؟وه ژیانیش چییه؟
ئه‌وه وه‌ڵامی منه ئێوه‌ش بێگومان بۆچوونتان یان هاویهكه یان دژ یه‌كه
به‌ڕاستی ژیان چییه؟
جگه له ئاشنابوونی دوو بێگانه‌و
بێگانه بوونی دوو ئاشنا
جگه له نزیك بوونه‌وه‌ی دوورێك و
دووركه‌وتنه‌وه‌ی نزیكیك
جگه له‌خۆشه‌ویست بوونی ناخۆشهویستێك و
ناخۆشه‌ویست بوونی خۆشهویستیك
جگه‌له له به‌ده‌ست هێنانی ئامانجێك و
له‌ده‌ست دانی ئامانجێكی تر
جگه له دۆڕاندن بهخهمێك و
بردنه‌وه له خه‌مێكی تر
جگه له گه‌شتن بهوێستگهیهكی تر و
جێهێشتنی ویستهگهیهكی تر
ئه‌مانه‌و چه‌ندانی تر ژیانن و ،ژیانیش ئه‌وانه
به‌ڕاستی ژیانی مرۆڤه‌كان ڕیگایه‌كی به‌رزو سه‌خت و دژواره
براوه‌كان تێیدا ئه‌وكه‌سانه‌ن به‌ئه‌زموون و ئارامی هه‌نگاو ده‌نێن
وهعهقڵ فه‌رمانده‌و لاشه‌ش فهرمانبهریانه
ڕۆحیش ئیمپراتۆریهتهكهیه
ئه‌وانه‌ش دهخلیسكین كه هه‌نگاوه‌كانیان به‌په‌له‌و كوێرانه‌یه
نه‌فس و ئاره‌زوو فهرمانهدهیهو لاشه‌ش ئامراز و عه‌قڵیش به‌نده
هه‌ڵویست عبدالله زاده[/size]