بابه‌ت: سه‌یره هێنده خۆشم ئه‌وێی
[size=16][center]سه‌یره هێنده خۆشم ئه‌وێی
به‌ڵام ئه‌بێت له بیرت که‌م
هه‌رچه‌ند بێ تۆ ژین دۆزه‌خه
که‌چی ئه‌بێت هه‌روا بکه‌م
سه‌یره گوڵم خۆ ئه‌وینت
تێکه‌ڵاوی هه‌ست و خوێنه
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئه‌بێت بڵێم
هه‌تا مردن مهمدوێنه
سه‌یره ئێستا خۆم ئه‌بینم
بێ تۆ ئه‌ڵێم دڵم خۆشه
به‌س ئه‌شزانم له‌مه‌و به‌دوا
ئه‌وینی تۆ لام خامۆشه
ده‌سا ئیتر لێم تێبگه
تۆش بریاری کۆتاییت به
له‌ناو دڵتا ده‌رم بێنه
ئه‌م ئه‌وینه‌م له‌ناو ببه
[/center]
[/size]