بابهت: ئاوێنەى شکاو
[size=24]ئاوێنەى شکاو
ئەگەر دەستم وەکو گوڵێک لە ناو لەپى دەستا وەرى
چۆن ئەتوانى وەک پەپوولە بڕوانیتە گوڵێکى دى
یادگارێکى بێ سنوورم لەتەمەنتا جێهێشتووە
هەتا هەوریش بەقەد چاوم فرمێسکى بۆت نەڕشتووە
کە تۆ وەکو بەفر هاتى سپى و بێگەرد ئەچوویتەوە
بەڵام وەکو پەڕەى شیعرێ بەڕشپۆشى نوسرایتەوە
لەگەلڕ ئەشکم کە هەڵوەریت ناچیتەوە ناو چاوانم
ئەگەر ڕێشمان بەیەک بگا نابێتەوە بە جێژوانم
کە ئاوێنەى دڵم شکا بەدەستى تۆ کەوتە خوارێ
وەکو گەڵا کە چۆن باڕەش ئەیوەرێنێ لە بن دارێ
شەپۆلانى تاڤگەى یادم چۆن لە دڵتا خامۆش ئەکەى
لەناو دەریاى یادەکانما بۆ کەنارێک شەپۆل ئەدەى[/size]