بابهت: "چیڕۆکی پڕ پەندی کیسەڵ!"
"چیڕۆکی پڕ پەندی کیسەڵ!"
پشتی قورس بوو، و ڕێگاکانی دونیای بەدووردەزانی، کە هەمیشە تەنها ئەیتوانی کەمێک لەدووری ئەوڕێگایانە ببڕێت، بەهێواشی و سەختیەوە ڕێگاکانی بەردەمی ئەبڕی، کیسەڵ هەردەم ڕقی لەقەدەری خۆی بوو، ئەوقەدەرەی خۆی کە پشتە قورسەکەی بوو، بە مەجبووری یەوە و بەبێ حەزی خۆی یەوە لەسەر پشتی خۆی ڕا ئەکێشا، بالندەیەکی لە ئاسمان بینی بەسووکیەوە باڵی ئەد، کیسەڵیش ڕووی بۆ ئاسمان بەرز کردەوە و وتی: ئەوە ڕاستی و دادپەروەری نیە! خۆزگە پشتی منت هێندە قورس نەئەکرد، من هیچ کات بەخۆشی خۆم بە پشتە قورسەکەمەوە ناگەمە ئامانج!کیسەڵ لەبەر ئەونیەتەی کە وتی خۆی خزاندە نیو قاپێلکەکەیەوە، خوداش ڕەحمی بە کیسەل داهات، کیسەڵی لەزەوی بەرز کردەوە و زەوی پیشاندا، دەنگێک بەکیسەڵی فەرموو: سەیری زەوی بکە، کیسەڵ بینی کە جاشولەیەک بۆ ئەم لاو ئەولای ڕا ئەکات، پێی فەرموو: هیچ ڕیگایەک سەرەتاو کۆتایی نیە، هیچ کەس بەکۆتایی ئەو ڕێگایانە ناگات، چونکە کۆتایی ئەو ڕێگایانە لە کاردانین و هیچ کۆتاییەک لە ئارادا نیە، تەنها ڕۆشتنە هەتا ئەگەر کەمیش بێت، هەرکاتێک کە تۆ ئەڕۆی بەڕێگادا تۆ گەیشتووی، وە باوەرت هەبێت ئەوشتەی لەسەر پشتی تۆیە تەنها قەپێلکیک نیە، بەڵکو ئەمە بەڵگە و نیشانەیەکە خوا لەسەر پشتتی داناوە، خودا کیسەڵەکەی داناوە سەر زەوی، ئیتر کیسەڵ هێندە سوپاس گوزار و شوکر بوو کە ئیتر نە باری قورس بوو، وە نەڕێگاکانیشی دووربوون، کیسەڵەکە کەوتە ڕێگاو وتی: ڕۆیشتن، هەتا ئەگەر کەمێکیش بێ چونکە مسقاڵ لە نیشانەی خوا لەسەر شانی منە، بەعیشقەوە ڕێگاکە ئەبڕم.
س : فةيس بووك
رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری
بەگریانەوە بانگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم