بابه‌ت: بیــــــــــرت ئهکـــــــهم
[size=24]بیرت ئه‌که‌م
[/size]
خۆشم ده‌وێ به قهدگیانم که‌ی دێته‌وه شیرینه‌که‌م
له مێژوه به جێت هێشتوم بڕوات هه‌بێ بیرت ئه‌که‌م
. . .
چاوه‌کانم ناچێته خه‌و بیرت ئه‌که‌م هه‌موو شه‌وێ
شێوه‌تم هه‌ر له به‌ر چاوه کاتێ ئه‌ت وت خۆشتم ئه‌وێ
. . .
کاتێ به ئاگادێمه‌وه ئهوسادهزانم وێنه‌یه
ئیتر دڵم به چی خۆشکه‌م ئه‌مه ش چاره‌نوسی ئێمه‌یه
. . .
چی بکه‌م خۆم پێ ڕاناگێرێ ده‌گریم بۆت به ونێوهشهوه
پڕ به گه‌روم هاوارده‌که‌م بیرت ئه‌که‌م که‌ی دێته‌وه
. . .
[size=24]ژیانم ئازاره[/size]
به قه‌د مسقاڵه زه‌ره‌یه‌ک دڵم خۆش نیه به ژیان
نه‌مده‌زانی ئازیره‌که‌م لای تۆ ئاسانه دابڕان
. . .
هه‌رکه‌س ڕووخسارم ده‌بێنێ ده‌زانێ که دابڕوم
به به ردهوام کز‌و بێده‌نگ وه‌کو شه‌تڵێکی بێ ئاوم
. . .
قرچه‌ی ناسۆری نێودڵم چاویشم ده‌ڵێ لێم گه‌رێ
چۆن ده‌بێ فرمێسک نه‌ڕێژم خۆشه‌ویستم لێم دابڕێ
. . .
من نازانم چاوه‌کانت سۆز‌و عه‌شقیان به من گه‌یاند
ئه‌م هۆنراوه‌یه ببینن ئاخۆده‌ست ناکه‌ن به‌گریان
. . .
ئه‌گه‌ر ڕۆژێ بینیت شێت بووم چڵکن و برسی و پێ په‌تیم
چاک بزانه هه‌ناسه‌که‌م تۆبووی به سه‌به‌بی شێتیم
. . .
[size=24]په‌شیمانی[/size]
کام مه‌ی تاڵه ده‌ی خۆمه‌وه بۆ ساتێکیش مه‌ستم ناکات
هه‌رچه‌ند ده‌که‌م خه‌م و ئازار له نێود؟ڵم به‌ده‌ر ناکات
. . .
بۆ فرمێسکی چاوه‌کانم به‌شی گریانی من ناکات
تۆ خۆت دڵت وافێرکردووم ساتێ به‌بێ تۆ هه‌ڵ ناکات
. . .
په‌یمانه‌که‌ت نه‌به‌رده سه‌ر په‌نات برده سه فهرکردن
خۆده‌زانم هه‌نده‌رانت خۆشترده‌وێ له عه‌شقی من
. . .
تۆ که‌سێکی هه‌ست ڕوخاوی له زمانی عه‌شق ناگه‌ی
گه‌ربزانی عه‌شق چیه جێم ناهێڵی سهفهرناکهی
. . .
خۆده‌زانم ئیستا که تۆ له غوربه‌تی هه‌نده‌رانی
من دڵنیام ڕۆژێ سه‌د جار له‌و بڕیاره په‌شیمانی
[/color]
مـانـای وایـه چـاوه‌ڕێـم بـزانـم تـۆ کـه‌ی بـیـرم ئـه‌کـه‌یـت !!
ئه‌وه‌ش خۆم له فیس خه‌سوو