1

بابه‌ت: خؤشه ويستي به وه فائالتوني ده سته

[size=24]خؤشه ويستي به وه فائالتوني ده سته

گەر کەست نەما ئەو هەمووکەست

-دڵم لێدەدات کەدێیتە یادم.



هەرتۆ دڵ خۆشبى منیش دڵشادم.



بەلام ئێستاکە من زۆر غەمگینیم



دڵم زۆرتەنگە چونکە ناتبینم





-نابم بەگەڵا بۆ دارێکی تر



با نەبێتە سێبەر بۆکەسێکى تر



دەبمە رێبوار بۆ دوورى تۆ



تا دڵم دەگات بەدڵى تۆ





-تۆگوڵ ومن گوڵدان



تۆدڵ و من لێدان



تۆ هاین و من ژوان



شەرتە عاشق بین وەک ئه‌وان





-زەمانێکە لەچاوانما خۆشەویستی تۆم هەڵگرتووە





یەکەم حەرفى ناوه‌کەتم لەناو دڵم هەڵکه‌ندووه‌



-گەرچى ژیانم خۆشە ودڵ بۆ ژیان زۆر پێویتستە





دڵم بەتۆ دەبەخشم ، ئاخر کێ وەک تۆ خۆشەویستە؟





-عه‌شقى عاشقێک مەبە کەشەیداى عه‌شقت نەبێ





دڵ بەکەس مەدە کە دڵى وەک دڵى تۆ نەبێ





خەم بۆکەس مەخۆ کە سەوداى خەمت نەبێ





بەکەس مەڵێ جوانى، جونکە کەس لەتۆ جوانتر نابێ





-پێش ناسینت وامدەزانى دڵم مردووە





نەمده‌زانى خودا دڵى منى بۆ خۆشەویستی تۆدروست کردووە





-ئەگەر خۆشەویستیت پشکۆى ئاگربێ





شەرت بێ تا مردن خۆراکى من بێ





-دەخیلت بم چیتر مەڵێ رۆژگارى ئەمڕۆمان جیایە

بڕوابکە عەشقى ئێمە هەر سەرەتایە





-هاورێیەتى تەمەنى دیارنییە





بەڵام یاسایەکى هەیە ئەویش وەفاداریە





-چاو ناتوانێ هەموو کاتێ بتبینێ





بەڵام دڵم هەموو کاتێ ناوت دێنێ





-زۆر دەمێکە چاوەڕوانم هەلێکى وا هەڵکەوێ





لێوەکانم لە لێوى تۆ ماچێکى گەرمى بەرکەوێ





-خۆشەویستى من بۆتۆ رێژنەیەو نابڕێتەوە





وەک چیاى سەمەرەیە لوتکەکەى نادۆزرێتەوە





-خۆزگە دەمزانى بۆدەنگت نییە





بەخوا دیارە منت بیرنییە





ئەى تۆنازانى دەردم گرانە





تەنیا یەک نامەى تۆ بۆ من دەرمانە





-هەرچەند لێم دووربى هەرتۆم دەوێ





تا یادت نەکەم نانوم هیچ شەوێک





-لەجوانیت سەرم شێواوە





لەدیتنت دڵم دزراوە





لەخەندەى لێوت چاوم پڕئاوە





-دووریت سەختە گوڵم بەرگه‌ى دووریت ناگرم





توخودا زوو بگەڕێوە با بەبێکەسى نەمرم





-دەلێى دارى هەنارى



بیستومە ئەڤیندارى





هەموکاتێک غەمبارى



وەبزانم وەفادارى





-قسەیەکت پێ دەلێم لاى کەس باس مەکە





خۆشم دەوێ خۆشت گران مەکە







-ئەگەر زەنگم بۆلێداى مەڵێ دیسان بێزارم دەکا





بەڵکو ئه‌مه‌ دڵمە و غەریبیت دەکا







-ئەم شەو زۆر گریام بۆسۆزى تۆ





سۆزى تۆم لانەبو بکەم یادی تۆ





گیانە وا هەستم کردە فیداى تۆ





پەشیمان نیمە دڵم دا بەتۆ





-تیرى دوورى چاوەکانت سنگمى کون کون کردووە





دوعا دەکەم نەیدا لەدڵم چونکە تۆم تیا هەڵگرتووە





-وانەزانى کە ناتبینم ئیتر لەبیرم نەماوى





بەشەوان ئەستێرەى بە رۆژ هەتاوى





-بانگت ناکەم بەگوڵ چونکە لەگوڵ جوانترى





گوڵ بۆمن وەرزێکە بەڵام تۆ زیاترى





-ئەگەر کەسێ گوڵفرۆش بێ بۆنى گوڵى لێدێ





تۆ بۆخۆت گوڵى ئەبێ نرخت چەندبێ





-بێ کەسم ژ دووریا تە



دنالم ژبۆ دیتنا تە





نزانم چییە حالێتە



بەس من دیتبان چاڤێتە





-سوێند دەخۆم بەویژدانم





هاوار دەکەم تابتوانم





خۆشمدەوێی پڕ بەگیانم





-هەناسەتم بدەرێ باهیچ هەناسەیەکى تر هەڵنەمژم





قسەیەکم بۆبکە با گوێ لەقسەى کەسیتر نەگرم



باوەشم بۆبکەرەوە با لەباوەشى هیچ کەسێکى تردا نەمرم





-دڵم وەک کۆمپویتەرە نامەکانت خەزن دەکا



کە دیخوێنمەوە خەمەکانم فۆڕمات دەکا





-گوڵى بەهارى باغى دڵم

شنەى دەریاى جوانى دڵم

بیرت دەکەم پڕ بەدڵم[/size]

2

وه‌ڵام: خؤشه ويستي به وه فائالتوني ده سته

شیعرەکان زۆر خۆش بوون

http://www.kurdupload.com/images/XTEu1322333751/777.PNG

[size=16]ئەگەر شێوەی روخسارمان بە دەست خۆمان بوایە بە جوانترین شێوە درووستمان ئەكرد بەڵام خۆ شێوەی دەروونمان بە دەست خۆمانە بۆ بە جوانترین شێوە بوونیادی نەنێین[/size]

3

وه‌ڵام: خؤشه ويستي به وه فائالتوني ده سته

دەستت خۆش بیت زۆر جوان بون بەلام هیوادارم لیکیان نزیک بکەی جوانتر دەبیت بژیت

کـه‌ نـامـه‌ت بـۆ ئـه‌نـێـرم مـانـای وایـه‌بـیـرت ئـه‌کـه‌م  کـه‌ نـامـه‌شـت بـۆ نـانـێـرم
مـانـای وایـه‌ چـاوه‌ڕێـم بـزانـم تـۆ کـه‌ی بـیـرم ئـه‌کـه‌یـت !!





ئه‌وه‌ش خۆم له‌ فیس خه‌سوو   wink

4

وه‌ڵام: خؤشه ويستي به وه فائالتوني ده سته

[size=24]جوانه‌ده‌سته‌كانت خۆش[/size]

5

وه‌ڵام: خؤشه ويستي به وه فائالتوني ده سته

شیعرەکان زۆر خۆش بوون
دەست خۆشبی

6

وه‌ڵام: خؤشه ويستي به وه فائالتوني ده سته

زورسوباس بوهاوريان