1

بابه‌ت: خورما بۆ ئافره‌تان ئيعجازێكی تری قورئانی پيرۆز

[size=16][center]خورما بۆ ئافره‌تان ئيعجازێكی تری قورئانی پيرۆز
http://im17.gulfup.com/2011-10-15/1318678630191.jpg[/center]
ماوه‌يه‌ك پێش ئێستا هه‌ندێك له‌زانايان گه‌يشتنه‌ ئه‌و بڕوايه‌ی كه‌ خورما له‌هه‌موو شتێك باشتره‌ بۆ شكاندنی ئازاری منداڵ بوون و ئاسانی هاتنه‌ ده‌روه‌ی منداڵه‌كه‌و زووتر حه‌سانه‌وه‌ی ئافره‌ته‌دايكه‌كه‌.
ئه‌م زانايانه‌ دوای لێكۆڵينه‌وه‌ كردن له‌سه‌ر خورما تاقيكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ئافره‌تانی دووگيان له‌كلتی بوونی منداڵه‌كانيان ،گه‌يشتنه‌ ئه‌م ئه‌نجام سوودانه‌ی له‌خورماو قه‌سپه‌وه‌ وه‌رده‌گيرێ بۆ  ئافره‌تان به‌گشتی و ئه‌وانه‌ی سك پڕن و له‌سه‌ر منداڵ بوونن:

1_هۆكارێكی كاريگه‌ره‌ بۆ به‌هێزكردنی ڕه‌حمی ئافره‌تان و يه‌كگرتنه‌وه‌ دوای هاتنه‌ ده‌روه‌ی منداڵه‌كه‌.
2_ڕێژه‌يه‌كی زۆری تێدايه‌ له‌ مادده‌ی (كالسيۆم) كه‌ هۆكارێكه‌ بۆ دروست كردن و به‌هێز كردنی ئێسكه‌كان.

3_ڕێژه‌يه‌كی زۆری ئاسن و فسفۆری تێدايه‌.

4_هارمۆنی (ئه‌سترۆجين)ی تێدايه‌ كه‌ بۆ ئافره‌تان زۆربه‌سووده‌و هێلكه‌دان به‌هێز ده‌كات و چاڵاكيه‌كانی زياد ده‌كات و يارمه‌تی ده‌ره‌ بۆ دروستكردنی هێلكۆكه‌،ئه‌مه‌ هه‌لێك و چاره‌سه‌رێكی باشه‌ بۆ ئه‌م ئافره‌تانه‌ی به‌هۆی لاوازی هێلكه‌دانه‌وه‌ سكيان پڕ نابێت.

5_ڕاگرتنی خوێن به‌ربوون له‌كاتی منداڵ بوون دا، چونكه‌ ڕێژه‌يه‌كی باشی له‌ ڤيتامين (K) و (تاناين)ه‌كه‌ ئه‌مه‌ی كۆتایی بريتیه‌ له‌ مادده‌ی ڕاگر.
6_يارمه‌تی ده‌ره‌ بۆ دووباره‌ ڕێكخستنه‌وه‌ی له‌ش،به‌هۆی بوونی مادده‌ی (فسفۆر) و ڤيتامينه‌كانی تر تيايدا.

به‌ڵام خوێنه‌ری خۆشه‌ويست خوای گه‌وره‌ 14سه‌ده‌يه‌ باسی ئه‌وه‌ی كردوه‌ كه‌وا خورما بۆ ئافره‌تان زۆر سوود مه‌نده‌و به‌تايبه‌ت ئه‌وانه‌ی له‌كاتی منداڵ بوون دان،سه‌ير بكه‌ن خوای گه‌وره‌ چی به‌حه‌رزه‌تی (مريم)ه‌ ده‌فه‌رموێت له‌كاتی هاتنه‌ دونيای سيدنا(عيسی) _س.خ_:
[ وَهُزِّي إِلَيْكِ بِجِذْعِ النَّخْلَةِ تُسَاقِطْ عَلَيْكِ رُطَبًا جَنِيًّا ] مريم 25
واتا:
(  ئه‌و دارخورمايه‌ش كه‌ پاڵت پێوه‌داوه‌ كه‌مێك ڕايوه‌شێنه‌ خورماى گه‌ييوت به‌سه‌ردا ده‌بارێنێت). مريم 23
له‌فه‌رمووده‌يه‌ك داهاتوه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر_د.خ_ده‌فه‌رموێت:
قال رسول الله صلى الله عليه وسلم ( أطعموا نساءكم التمر فإن من كان طعامها التمر ، خرج ولدها حَلِيماً )، ينظر الجامع الكبير ( 3381)

زۆرن ئه‌م فه‌رموودانه‌هه‌ن كه‌باسی سووده‌كانی قه‌سپ ده‌كه‌ن،له‌بابه‌تی (٤٥)
باسمان كردوون،

باشه‌ بۆ خوای گه‌وره‌ باسی دارێكی تر نه‌كرد؟!.
بۆ ڕێنمۆیی (مريم)ه‌ ی نه‌كرد بۆ خواردنی ميوه‌يه‌كی تر جگه‌ له‌خورما؟!.

سبحانك اللهم أنت العلام الحكيم
وه‌رگێڕانی له‌عه‌ره‌بيه‌وه‌ (((  عبد المجيد هه‌ريری )))
------------------------------------------------
http://www.fnkazem.net/vb/showthread.php?t=24920
http://www.echoroukonline.com/montada
http://www.alsalafway.com/Forum/showthr … p;langid=1
http://myfaith237.blogspot.com/2010/11/7.html
http://alhrmain.com/vb/t19407.html
http://ejabat.google.com/ejabat/thread? … 4acf935568
http://www.echoroukonline.com/montada// … p;langid=1[/size]

2

وه‌ڵام: خورما بۆ ئافره‌تان ئيعجازێكی تری قورئانی پيرۆز

سبحانك اللهم أنت العلام الحكيم

dast  xosh  zor ba  sud  buu
zaneyare bash buu

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg

3

وه‌ڵام: خورما بۆ ئافره‌تان ئيعجازێكی تری قورئانی پيرۆز

[size=24]ده‌ سته‌كانت خۆش زۆر به‌ سوده‌[/size]

4

وه‌ڵام: خورما بۆ ئافره‌تان ئيعجازێكی تری قورئانی پيرۆز

ده‌سته‌كانت خۆش بێت كاك عبدالمجید هه‌ریری، من زۆرم حه‌ز له‌ بابه‌تی وه‌هایه‌ كه‌ پێیه‌وه‌ ماندوو بیت، جا چ كاری وه‌رگێری بێت، یان ئاماده‌كردن.
ئینشائه‌ڵا نمونه‌ت زۆر ده‌بێ.

5

وه‌ڵام: خورما بۆ ئافره‌تان ئيعجازێكی تری قورئانی پيرۆز

ده‌ سته‌كانت خۆش زۆر به‌ سوده‌