1

بابه‌ت: چەند ئامۆژگارییەک بۆ کەمکردنەوەی زیانەکانی کۆمپیتەر لەسەر چاو

چەند ئامۆژگارییەک بۆ کەمکردنەوەی زیانەکانی کۆمپیتەر لەسەر چاو

له‌بابه‌تێكی‌ ڕۆژنامه‌ی‌ ئه‌لوه‌فددا باس له‌كۆمه‌ڵێ ئامۆژگاری كراوه‌‌و ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕوو، پێویسته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ كاتێكی‌ زۆر به‌رامبه‌ر مۆنیته‌ری‌ كۆمپیوته‌ر داده‌نیشن یا كاریان ئه‌وه‌یه‌ چه‌ند هه‌نگاوێك په‌یڕه‌وبكه‌ن، به‌مه‌به‌ستی‌ پاراستنی‌ چاویان، ئه‌وانه‌ش برییتین
ئاگاداری‌ ئه‌وه‌بن كه‌ پێویسته‌ ڕووناكی‌ ژووره‌كه‌ ته‌واوبێت، بۆ ئه‌وه‌ی‌ چاو دووهێنده‌ی‌ خۆی‌ هیلاك نه‌بێت له‌هه‌مان كاتدا نابێت له‌ژوورێكدا دانیشیت كه‌ پڕبێت له‌ته‌پوتۆز‌و دووكه‌ڵ، زۆر پێویسته‌ دووری‌ خۆت‌و مۆنیته‌ره‌كه‌ 60 سم كه‌مترنه‌بێت، له‌گه‌ڵ ئاگاداربوونه‌وه‌ له‌شێوازی‌ دانیشتن كه‌ ده‌بێت بۆ سه‌یركردن خۆشبێت، ئه‌وه‌ش برییتیه‌ له‌و دانیشتنه‌ی‌ كه‌ تیایدا سه‌رت به‌رزتربێت له‌مۆنیته‌ره‌كه‌
پسپۆڕه‌كان له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێن پێویسته‌ هه‌موو (10) خوله‌كێك ماوه‌یه‌ك پشوو به‌چاوه‌كانت بده‌یت، ئه‌وش له‌ڕێگای‌ ته‌ماشاكردنی‌ كه‌لوپه‌لێكی‌ ژووره‌كه‌ كه‌ وێنه‌یه‌ك یان هه‌رشتێكی‌ تر بێت، ئه‌مه‌ش بۆ دوورخستنه‌وه‌ی‌ چاوه‌ له‌و ڕه‌نگه‌ تیژانه‌ی‌ كۆمپیوته‌ر
له‌هه‌مان كاتدا ئامۆژگاری‌ ئه‌وه‌ش ده‌ده‌ن كه‌ پێویسته‌ چاو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ڕابهێنرێت كه‌ هه‌ر پێنج چركه‌یه‌ك جارێك بتروكێنرێت، زۆر گرنگی‌ به‌خاوێنی‌ مۆنیته‌ره‌كه‌ بدرێت، نابێت ته‌پوتۆز یان هه‌رشتێكی‌ تری‌ پێوه‌ بێت
له‌هه‌مووشی‌ گرنگتر پێویسته‌ ئه‌م كه‌سانه‌ به‌لایه‌نی‌ كه‌مه‌وه‌ ڕۆژانه‌ دوو لیتر ئاو بخۆنه‌وه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ جگه‌ له‌سوده‌ زۆره‌كه‌ی‌ بۆ جه‌سته‌ زۆر پێویسته‌ بۆ چاو تاوشك نه‌بێته‌وه



http://www.kurdupload.com/images/4IOD1318702502/210669986_100002506237075_295154_326676183_n.jpg

http://www.facebook.com/baxtear.kurdi

رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری

بەگریانەوە بانگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم