بابه‌ت: له‌شه‌وێکی زستانا
له‌شه‌وێکی زستانا
له‌شه‌وێکی زستانا بو که‌رێگای کۆچم گرته‌به‌ر
ڕێم کرد به‌ره‌و هه‌نده‌ران و روحم دایه‌ده‌ستی قه‌ده‌ر
ناڵێم په‌شیمانم گله‌یش ناکه‌م له‌لای سه‌حه‌ر
چونکهههموی بۆم یهکێکهجگهلهخهریبی و که‌سه‌ر
له‌ولا ژیانم مردو لێره‌ش که‌وتوم به‌بێ خه‌به‌ر
هه‌مو خۆشیم چرکه‌یه‌که‌و زوو له‌ماڵم ئهچێتهدهر
ناخۆشیش ههرلهگهڵمایهلهدوام ئه‌روات وه‌کو سێبه‌ر
له‌منداڵی تاکو ئێستا خۆشیم نه‌دی من بوم دولبه‌ر
که واتهبۆ نهبمهچیرۆک رێی پاڵه‌وان بگرمه‌به‌ر
من قاره‌مانی چیرۆکبم له‌گه‌ڵ دڵما بیکه‌م به‌شه‌ڕ
تا یه‌ک جار دڵم له‌ناو چێ یان خۆم بمرم له‌دوای سه‌فه‌ر
رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری
بەگریانەوە با‌نگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم