بابه‌ت: ڕوداوێکی سه‌رنج ڕاکێشی ڕاسته‌قینه
ڕوداوێکی سه‌رنج ڕاکێشی ڕاسته‌قینه
شوانێک باسی ژیانی خۆی ده‌کرد :شه‌وێک له خه‌و هه‌ستام سه‌یرم کرد گورگ هاتۆته ناو مهڕهکانمهوه ئاویان له‌گه‌ڵدا ده‌خواته‌وه‌و پاسه‌وانیشیان ده‌کات زۆرم پێ سه‌یر بوو وتم دیاره شتێک ڕویداوه که پرسیم چی ڕویداوه وتیان [عمری کوڕی عبدالعزیز] بۆته خه‌لیفه‌ی موسوڵمانان وتم دیاره که‌سێکی زۆر له‌خوا ترسه بۆیه وایه ،ئیتر به ئیسراحه‌ت شه‌وانه ده‌خه‌وتم تاشه‌وێک سه‌یرم کرد گورگ په‌لاماری مه‌ره‌کانی داوه و له‌ناوی بردون وتم دیاره شتێک ڕویداوه پرسیارم کرد وتیان خه‌لیفه‌ی موسوڵمانان کۆچی دوایی کردوه.
رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری
بەگریانەوە با‌نگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم