بابه‌ت: كۆمپانیاكانی مۆبایلی هه‌رێمی كوردستان
هاوڵاتی به‌ڕیز به‌شداربووی ئازیز
له‌م ئاڵ‌و گۆڕه خۆتان مه‌كه‌ن زیز
بۆ به‌رژه‌وه‌نده‌ی خۆمان و خۆتان
ده‌قیقه‌مان كرد به‌چركه بۆتان
هه‌رچه‌ند زۆربه‌تان لێی حاڵی نابن
وه‌ك ئاسكه كێوی قه‌ت ماڵی نابن
خۆتان ڕابێنن له‌گه‌ڵ دینارا
قورماندا به‌ده‌م سه‌نت و دۆلارا
نامه بنێره ده‌یخۆن به جووته
یه‌كێكیان ماسی و ئه‌ویشان حووته
هه‌تا ئه‌توانن وه‌حده‌ی زۆر تێكه‌ن
بۆ ئه‌وه‌ی كارتان زوو جێبه‌جێ كه‌ن
هێشتا هه‌ر كۆڕه‌ك برای سانایه
كۆدیان یه‌كێكه و سیسته‌میان جیایه*
ته‌له‌فۆن بكه نه‌وه‌ك و نوكه
كارت به 5000 و ڕوبعێكیش كلكه
ئاماده‌كردنی
بیلال علی محمد
* هێشتا كه‌مێكیان ماوه ببێت به كۆڕه‌ك
مه‌كۆی ڕووگه‌ش