بابه‌ت: مه‌رجه‌كانی پۆشاكی ئافره‌تی موسڵمان...!
[center][size=24]مه‌رجه‌كانی پۆشاكی ئافره‌تی موسڵمان
خوشكی خۆم ...ئه‌و به‌رگ و پۆشاكه‌ی له‌به‌ری ده‌كه‌یت پێویسته چه‌ند خاڵێكی تێدا ڕه‌چاو بكه‌یت و چه‌ند مه‌رجێكی تێدا بێته دی (وه‌ك زانایان به درێژی باسیان لێوه كردووه), نه‌ك به شێوه‌ی مۆدێك –وه‌ك لای هه‌ندێك ئافره‌ت باوه- ته‌نها له‌چكێك له‌سه‌ر ده‌كات كه نیوه‌ی سه‌ری داپۆشیوه‌و به‌رگ وپۆشاكی لاشه‌شی له به‌رگی موسڵمان ناچێت. جا ئه‌و مه‌رجانه‌ش ئه‌مانه‌ن:
1- ده‌بێت سه‌راپای جه‌سته‌ی داپۆشێت جگه له ده‌م وچاوو هه‌ردوو ده‌سته‌كانی تا مهچهكهكان.
2- نابێت پۆشاكه‌كه زریق و بریق و سه‌رنج ڕاكێش بێت.
3- نابێت ئه‌و پۆشاكه ته‌نك بێت و پێستی لێوه به‌ده‌ر بكه‌وێت.
4- نابێت ته‌سك بێت و قه‌باره‌و شێوه‌ی لاشه‌ی دیار بخات.
5- نابێت ئه‌و پۆشاكه له هی پیاوان بچێت, چ جای ئه‌وه‌ی به‌رگی پیاو بێت.
6- نابێت له هی كافران بچێت.
7-نابێت شۆره‌تی پی ده‌ربكات ئه‌وه‌نده گرانبه‌ها بێت.
له‌كۆتایدا
خوشكی به‌ویقارو سه‌ربه‌رز.... ئێستا بۆت روون بوویه‌وه لاشه‌ی خۆده‌رخستن سیمای نه‌فامان و ده‌رون به‌زیوانه. زانیت سزای ئه‌م تاوانه چه‌ندێك سه‌خته... بیربكه‌ره‌وه هه‌رچه‌ند لاشه‌ت ناسك و جوان و سه‌رنج راكێش بێت، له‌گه‌ڵ مردن گه‌شته سه‌رت و چه‌ند كاتژمێرێكت به‌سه‌رتا تێپه‌ڕی.. كه‌س ناوێرێ نزیكت بكه‌وێت و ته‌ماشات بكات.. دوای چه‌ند رۆژێك گۆشتی ناسك و پێستی سپیت تێكه‌ڵ به كرم و مار و مێروو ده‌بن.. ئیتر چ فیتره‌تێكی شێواوه كه‌سێك بۆ چه‌ند رۆژێكی كه‌می دونیا سزای سه‌ختی هه‌تا هه‌تایی توشی خۆی بكات..
خوشكه جوانه‌كه‌م ... ئه‌گه‌ر له‌دونیادا دامه‌زراوو به‌رده‌وام بیت له‌سه‌ر خۆداپۆشین و عیباده‌ته‌كانت.. ئه‌وا له قیامه‌تدا له حۆرییه چاو ره‌شه‌كان جوانتری.. به‌ڵكو ده‌كرێیته پێشه‌واو لێپرسراوی حۆریه‌كانی هاوسه‌ره‌كه‌ت. ده‌با ده‌رخستنی جوانیه‌كانت ته‌نها بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ت بێت, نه‌ك خه‌ڵكانی بێگانه.
جوانی تۆ به ده‌رخستنی قاچ و ده‌ست و به‌رۆكته‌وه نییه. ئه‌گه‌ر وابوایه ده‌بوو گیان له‌به‌ران له مرۆڤ جوانتر بوونایه. خۆ ئه‌وان هه‌موو لاشه‌یان به‌ده‌ره‌وه‌یه..
سه‌ر پۆش و له‌چك له پۆشاكی ئافره‌تانی ناو به‌هه‌شته: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (....ولو اطلعت امرأة من نسا‌ء أهل الجنة إلى الأرض لملأت ما بينهما ريحاً، ولأضاءت مابينهما، ولنصيفها على رأسها خير من الدنيا وما فيها). رواه البخاري (6/15فتح).
واته: ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك لهحۆریهكانی به‌هه‌شت ته‌ماشایه‌كی زه‌وی بكات، پڕی ده‌كات له بۆنی خۆش و رووناكی ده‌كاته‌وه. وه سه‌رپۆشه‌كه‌ی سه‌ری چاكتره له‌دونیا و له‌وه‌ش له دونیادایه.
والحمد لله رب العالمين وصلى الله
على سيدنا و نبينا محمد وعلى اله وصحبه أجمعين.[/size][/center]
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm